یادی «١٢٨» ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی: قەڵەم لە نێوان ویژدان و هێز.

ئه‌حمه‌د گلی
٢٢ی نیسان ٢٠٢٦

یادی ١٢٨ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆزبێت لەسەرجه‌م ڕۆژنامەنوسان و میدیاکارانی کوردستان— بە تایبەتی ئەوانەی کە قەڵەمیان بە ئیتیکی پیشەیی و ویژدانی زیندوو دەنووسێت و بە هەستی نیشتیمانپەروەری، دەنگ و ڕەنگی کوردستان دەگەیەنن بە جیهان.

ئەم یاده‌ تەنها ژمارەیەک نییە, مێژووی خەباتی قەڵەمە— قەڵەمێک کە هەوڵیداوە دەنگی بێدەنگان بێت، ڕاستی بپارێزێت و ڕووناکی بخاتە ناو تاریکییەکان.

بەڵام میدیا تەنها ئامرازێکی گواستنەوەی هەواڵ نییە؛ هێزێکی گەورەیە کە دەتوانێت هۆشیاری دروست بکات یان بیسڕێتەوە، متمانە بنیاد بنێت یان لەناوی ببات و ئاراستەی کۆمەڵگا دیاری بکات—بۆ باشتر یان خراپتر.

کێشەکە لەو کاتەدا دەستپێدەکات کە ئەم هێزە لە ڕاستی دوور دەکەوێتەوە.�کاتێک قەڵەم دەکەوێتە ژێر سایەی بەرژەوەندی کەسی و حزبی، ڕاستی دەبێتە قوربانی و وشەکان دەبن بە ئامرازێکی ئاراستەکردن، نەڕوونکردنەوە.

لە زۆر حاڵەتدا، میدیا لە گواستنەوەی ڕووداوەکان زیاتر بووە بە درووستکەری تێڕوانینێکی دیاریکراو, ئەمەش وایکردوە کە متمانەی گشتی بە هێواشی لەناوبچێت،و تاکی کورد بکەوێتە دۆخێکی دەروونی ناله‌بار، کە لەنێوان هەواڵ و ڕاستیدا جیاوازی نەکات.

ڕۆژنامەگەری راستەقینە، نە خزمەتی هێز دەکات، نە بازرگانی بە ڕاستی دەکات؛�بەڵکو پاسەوانی ویژدانە— ئەو ویژدانەی کە ناترسێت و نافرۆشرێت.
بۆیه‌ ئەم یاده‌ نابێت تەنها پیرۆزبایی بێت، بەڵکو دەبێت ببێتە وەستانێک بۆ پرسیارکردن:�ئایا میدیای كوردی هێشتا لەگەڵ ڕاستیدایە؟
ئەگەر وەڵامەکە ڕوون نییە،�ئەوه‌ پێویستە, گەڕانەوەیەکی ڕاستەقینە دەستپێبکەین— گەڕانەوە بۆ بنەماکانی ڕۆژنامەگەری:�( ڕاستگۆیی، بەرپرسیاری، و ئازادی ڕادەربڕین ).
هەروەها، کاتی ئەوە هاتووە کە کارێکی جدی و بنەڕەتی بکرێت, لەسەر یاسای کاری ڕۆژنامەنوسی لە کوردستان، بە شێوەیەک کە ڕێگا بۆ ڕۆژنامەگەری راستەقینە بکاتەوە�و هەموو ئەو پۆخڵەواتەی کە بە ناوی میدیاوە دەکرێت، بخرێتەوە سەر سنووری ڕاستی و یاسا.
چونکە پاراستنی پیشه‌ی ڕۆژنامەگەری، پاراستنی متمانەی کۆمەڵگایە.
پاراستنی متمانە پاراستنی داهاتووی نەتەوەیە.
�یادی «١٢٨» ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆزبێت.
با ئیتر، قەڵەم تەنها بنووسێت نەک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی، بەڵکو بۆ ئەوەی ڕاستی بپارێزێت.