ڕۆژی جیهانی باوک پیرۆزبێ
باوکم بۆئێمە قوتابخانەیەک بوو، چونکە وەکو چرایەک دەسووتێ بێ ئەوەی هەستی پێبکەین،ئێمەبەدرەوشاوەی دەبینین دەبێتەرۆناکی ڕێگا، لەدەوروبەرمانە هەمیشە وەکوقەڵایەک پشتیوانت دەکات وەگەشبینی بەژین هێزێک وئیرادەیەک لەناختدا دەمێنێتەوە کەسەرچاوی روحیەتی باوکە کە هەمیشەبەدرێژایی بونت ئومێدێکی نەبڕاوەله ناخی جگەرگۆشەکەی لەکاتی دووری وتەنیایش ئەو روحیەتە دەمێنێتەوە بەزیندووی لەناخیدا گوزرەدەکات ودەدرەوشێتەوە وەڕێچکە ڕاستیەکەی خۆی دەدۆزێتەوە،لەڕوانگەی بەندە باوک لەژیاندالەنەبوونی غیابی دایکی میهرەبان دەبێتە جێگرەوەیەکی مەزن، هەرچەندەتەواوکەری یەکترین بەڵام تاک بۆتاک یان منداڵ بۆمندال دەگۆڕێت بەپێی هەست وسۆزوگرنگی پێدان،باوک بەرپرسیاره تی دایکەکە لەئەستۆی خۆی دەگرێت وەکاریگەری ئەرێنی زیاتری لێدەکەوێتەوەمرۆڤایەتیەک لەناخ وهەستی باوک داهەیە هەمیشە لەگەڵتدادەژی ودرکی پێدەکەی زیاتر لەکاتەسەختەکانی ژیان زۆرجار خۆشیەکانی ژیانی نەک بەش بکات بەلکو زیاتر لەوەی چاوەڕێی دەکەی ئەوپێتی دەبەخشێ بەبێ بەرامبەر،بۆنمونە لە نەبوونی (غیابی) دایکم باوکم وەکو مۆمێک بەدرێژایی تەمەنی هەروەکوچۆن مۆمەکان دەسووتێن لەتەمەنی دابەخشیەئێمە کەدایکمان ماوەیەکی کورت بەئێمەی بەخشی بوو وەکوتەمەن بەڵام نەمری دایکمان هەمیشەیە بەندەبەرۆح ،بۆئەوەی ئێمە بەروناکی بژین وەهەست بەبێ دایکی میهرەبان نەکەین لەژین دا بەچاوی دایکەوە جوانی جیهان ببینین، باوک جیاوازەلەگەل تاکەکانی تری دەوروبەرت نزیک یان دوور ڕەنگە بۆچەندجارێک هەستی مرۆڤایەتی بنوێنن چونکەهەمووان مرۆڤین ئەوهەستەنامۆنیە دەبێ ئەوهابین ، بەکردارەجوانەکانیان ئێمەناتوانین هەستی مرۆڤایەتیان لێکەم بکەین، بەڵام وەکوباوک هەمیشەنین باوک جەوهەریە بەجەوهەریش دەمێنێتەوە”باوکم بۆئێمەقوتابخانەیەک بوو،چونکەوەکوچرایەک ده سوتێ بێ ئەوەی هەستی پێبکەین ئێمەبەدرەوشاوەی دەبینین دەبێتەڕۆناکی ڕێگا”
لێهات شێخ غازی کاکەیی









