پیشنیارێك بۆ وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خوێندنی

پیشنیارێك بۆ وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خوێندنی بالا
دوای 35 ساڵ خزمەت لە بواری پەروەردە و زیاتر لە بواری كارگێڕی گەیشتمە ئەوەی كاتی ئەوە هاتووە پێشنیارێك بخەمە بەرچاو و دیدی بەرپرسانی باڵای هەردوو وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا
بەرێوەبەری قوتابخانە وەك هەموو هاوڕاین كە دیارترین و كاریگەرترین كەسە لە نێو پرۆسەی پەروەردە ، با هەموو بەرێوەبەرەكان ئەو راستییە بزانن.
هیچ كام لەو بەرێوەبەرانەش پسپۆڕییان كارگێری نیە ، هەیە فیزیایە ، كیمیایە ، كوردییە ، ئینگلیزییە ….. هتد . واتا پسپۆری كارگێری و ئیدارە نین . بەڵكو مامۆستان و تەكلیف كراون بەوەی ببنە بەڕێوەبەر بۆیە پێشنیار دەكەم :
هەماهەنگی بكرێت لە نێوان وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خوێندنی باڵا بەشی (( الادارە المدرسییە )) واتا بەشی كارگێری قوتابخانە وەك بەشێك لە كۆلێژی بنیاد بكرێتەوە ، تەواوی ستراتیژیەتی وەزارەتی پەروەردە لە رووی كارگیری قوتابخانەكان پوخت بكرێـت لە : سیاسەتی وەزارەتی پەروەردە و فەلسەفەی ئەو وەزارەتە ، كاری بەرێوەبەری قوتابخانە ، تۆمارەكان ، بەرنامەی بنیادنانی تواناكان ، سیستەمی ئی پەروەردە ، ئەتەكێتی ئیدارەو چەندین بابەتی دیكەی كارگێڕی بكرێتە پرۆگرامێك ، قوتابی لەو بەشە وەربگیرێت و كۆلێژ تەواو بكات و ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی ئیدارەی قوتابخانە واتا 4 ساڵ لەناو فەلسەفەو ستراتیژیەتی وەزارەتی پەروەردە تەواو شارەزا بێت ، لە رووی ئیداریش هیچ گرفتێكی نەبێت ، كاتێك بە هەمیشەیی یان گرێبەست دادەمەزرێت بەپێی كۆنمرە و لێهاتوویی و شارەزایی لە قوتابخانەكان بە بەرێوەبەر دابنرێت . بڕوانەمەشی بەكالۆریۆس بێت . پەیتا پەیتا شوێنی ئەو بەرێوەبەرانە بگرنەوە كە هیچ لە ئەلف و بێی ئیدارە نازانن و بوونەتە بارگرانی لە سەر پەروەردە . واتا دەرچووی بەشی كارگێری قوتابخانە لە كۆلێژی بنیاد یان پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێم بكرێتەوە و بەرێوەبەر بەرهەم بێنێت ، ئەوكات دەبینین كە پەروەردە چ هەنگاوێك بەرەو پێش دەچێت .
ئەوكات قوتابخانە ئاراستەی خۆی دەزانێت كە چی دەكات ، دڵنیاشم ئەوكات ئەركی سەرپەشتیاریش وەك ئێستا نامینێت یان ئەو دامەزراوەیە بە شێوازێكی دیكە وەك هەیكەلێكی بچووكی راوێژكاری دەمێنێتەوە .
كارگێری با ببێتە پسپۆڕی و ئەو مامۆستایانەی كە پسپۆری جیاجیان لە داهاتوودا بگەرێنەوە سەر پسپۆریەكانی خۆیان .
پێشنیارو بیرۆكەم ئەوەیە ، با پەروەردە بكەوێتە سەر رێچكەی بەرنامە ناوازەكەی وەزارەتی پەروەردە كە لە كابینەی نۆیەم هەنگاوی زۆر گەورەی ناوە ، هیوادارم لە كابینەی 10 هەنگاوەكان ئەو بیرۆكەیەش لە خۆ بگرێت ، دەشكرێت ئەو بەرێوەبەرانەی ئێستا ئەوانەی گەنجن و تازە دانراون ، لە زانكۆكان خولێكی گەورەیان لە پسپۆری كارگێری ئەو بەرنامانەی كە لە وەزارەتی پەروەردە هەیە بۆیان شی بكرێتەوە ، تا لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا ، كەسانی ئەكادیمی و پسپۆر ئیدارەكان وەرگرن و چیتر بە میزاجی ئەو و ئەم بەرێوەبەر دانەنرێت ، چیتر شیرینی و دەعوەت و دەعوەت كاری نەبێتە بنەما بۆ دانان و پێشوەچوونی بەرێوەبەر .
با چیتر وڵات لە سەر ئەساسی میزاج و دەوڵەمەندی و ئاغاو كوێخایەتی و ناسین و هیچ بنەمایەكی دی بەرێوە نەچێت ، با یاسا سەروەر بێت كە دروشمی هەرە لە پێشینەی سەركردەكانمانن .