پۆلیسی هەولێر باندێکی مەترسیداری دەستگیر کرد
تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، باندێکی مەترسیداریان دەستگیر کرد، کە چەندین تاوانی دزیکردنی گەورە و ڕێگریکردن و تەقەکردنيان ئەنجام دابوو.
تۆمەتباران لە ئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.









