“ پاکستان و دانووسانی ئێران و ئەمریکا بۆ ئاشتی “
یوسف قاسم شوانی
پاکستان یەکێکە لەو وڵاتانەی پەیوەندیەکی دیبلۆماسی بەهێزی لەگەڵ ئێران و ئەمریکادا هەیە و ویستی ئەوەی هەیە سوود لەم پەیوەندیە وەربگرێ بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە و بەرقەرارکردنی ئاشتی لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا ، لەم چەند ڕۆژە هەولێکی زۆر دەدرێ لەلایەن وەزیری دەرەوەی بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیری لەناوچەکە بە سەرۆکایەتی پاکستان ، وا بڕیارە ڕۆژی یەکشەم شاندی دانووسانکاری ئێران و ئەمریکا لە پایتەختی پاکستان ( ئیسلام ئاباد ) کۆببنەوە و دانووسان بکەن بۆ وەستانی جەنگ و لە وتارەکەی دۆناڵد ترامپیش ئەم بابەتە باسکراو سرنجی بەشێک لە شرۆڤەکارانی سیاسی بەلای خۆیدا ڕاکێشا و گوومان دەکەن جەنگ بووەستێت.
بەڵام ئەوەی جێی سرنجە و وادەکات گوومانێک دروست بکات بۆ بەردەوامی جەنگ هەوڵ و کارەکانی ئەمریکایە لەناوچەکە بۆ خۆ بەهێزکردن ، دەوڵەتێک نیازی ئاشتی و دانووسانی هەبێت و نزیک بێت لە ڕێکەوتن و ئامانجەکانی پێکابێت بۆ هەوڵی خۆ بەهێزکردن دەدات لەناوچەکە ، دیارترین کارەکانی ئەمریکا بۆ خۆ بەهێز کردن لەم چەند خاڵە جێی دەبێتەوە.
١.هێنانی سێهەم کەشتی فڕۆکە هەڵگری سەربازی بۆ ناوچەکە
٢.هێنانی زیاتر لە ١٢ هەزار سەربازی دیکە بۆ ناوچەکە لەکاتێکدا نزیکەی ٤٠ هەزار سەربازی هەیە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .
٣.پنتاگۆن(وەزارەتی جەنگ) داوای خەرجکردنی ٢٠٠ ملیار دۆلار لە کۆنگریس دەکات بۆ بەردەوامی دان بە جەنگ
٤.داڕشتنی پلان بۆ دەستبەسەراگرتنی گەرووی هورمز و دورگەی خارکی و لێدان لەچەندین وێسگەی سوتەمەنی لە تاران و ناوچەکانی تری ئێران لەکاتێکدا باس لە ڕێکەوتن و ئاشتی دەکرێت.
بەشێوەیەکی گشتی کارەکانی ئەمریکا وا خوێندنەوەی بۆ دەکرێ نیازی ڕێککەوتنی نەبێت و مەبەستێکی تری لەپشتەوە بێت و هەوڵی بەردەوامی دان بە جەنگ بدات .









