هۆشیاری کۆمەڵگا و بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد؛ هەنگاوێک بەرەو داهاتوو

هێشو دارا سەلیم

ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە تەکنەلۆجیا بە خێرایی شێوازی ژیان، کارکردن و فێربوونمان دەگۆڕێت. لە ناو ئەم گۆڕانکارییە گەورەیەدا، زیرەکی دەستکرد (AI) بووەتە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی سەردەمی نوێ؛ بەڵام ئەوەی گرنگە تەنها بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیایە نییە، بەلکو چۆنیەتی هۆشیاریی بەکارهێنانیەتی زیرەکی دەستکرد دەتوانێت دەرفەتێکی گەورە بێت بۆ پەرەپێدانی خوێندن، زانست، تەندروستی، بازرگانی، دامەزراوەکان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان. دەتوانێت کات و وزەمان پاشەکەوت بکات و یارمەتیمان بدات بۆ دۆزینەوەی چارەسەری نوێ بۆ کێشەکانی کۆمەڵگا بەڵام هەر تەکنەلۆجیایەکی بەهێز، پێویستی بە کەلتووری بەکارهێنان و هۆشیاری کۆمەڵایەتی هەیە. نابێت هەموو ئەو زانیارییەی زیرەکی دەستکرد پێمان دەدات بە ڕاستیی کۆتایی دابنێین؛ پێویستە زانیارییەکان بپشکنین، سەرچاوەکان بزانین و بیرکردنەوەی ڕەخنەیی لەدەست نەدەین هەروەها پاراستنی تایبەتمەندی و زانیاریی کەسی، ڕێزگرتن لە مافی خەڵک و بەکارهێنانی ئەخلاقیی زیرەکی دەستکرد دەبێتە بەشێک لە هۆشیاریی دیجیتاڵیی هەر تاکێک کۆمەڵگای هۆشیار ئەو کۆمەڵگایە نییە کە تەنها نوێترین تەکنەلۆجیا بەکاردەهێنێت؛ بەڵکو ئەوەیە کە دەزانێت کەی، بۆچی و چۆن لێی سوود وەربگرێت ئێمە نابێت لە زیرەکی دەستکرد بترسین، بەڵکو دەبێت لە نەزانینی شێوازی بەکارهێنانی دروستی بترسین داهاتوو بۆ ئەو کۆمەڵگایانەیە کە تەکنەلۆجیا بە هۆشیاری بەکاردەهێنن، مرۆڤایەتی و ئەخلاق لە ناوەندی بڕیارەکانیان دادەنێن و لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا خۆیان نوێ دەکەنەوە.