مەزلۆم عەبدی، دوای گەڕانەوەی لە ئەڵمانیا لەپەیامێکدا ڕایگەیاند
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراو بە هەسەدە، دوای گەڕانەوەی لە ئەڵمانیا لەپەیامێکدا ڕایگەیاند، قۆناغی شەڕ کۆتایی هاتووە و ئێستا کاتی چەسپاندنی سەقامگیری و پێکەوەژیانە.
راشیگەیاند، هێزەکانی سووریای دیموکرات لەژێر چەتری وەزارەتی بەرگریدا رێکدەخرێنەوە و پارێزگاری لە تەواوی ئەو شەڕڤان و فەرماندانە دەکرێت کە بەرگرییان لە خاک کردووە و ئەزموونیان هەیە لە شەڕی دژ بە تیرۆر.
دڵنیایی لەوەی هێزەکانی ئاسایش لەژێر چەتری وەزارەتی ناوخۆدا درێژە بە ئەرکەکانیان دەدەن، پڕۆسەی تێکەڵکردنەوەی دامەزراوەکانیش دەستیپێکردووە و کارمەندان و بەرپرسانی ئێستا لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە و دەبنە بەشێک لە هەیکەلی نوێی ئیداری.
فەرماندەی گشتی هەسەدە ئاشکرای کرد،لێبوردنی گشتی دەردەکەن و ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە لە ئاڵۆزییەکانی ئەمداواییەدا دەستگیرکراون، رێگەش بە هیچ هەوڵێک نادرێت کە ئاشتی کۆمەڵایەتی تێک بدات.









