موجتەبا خامنەیی ئێرانی جێهێشت
ڕۆژنامەی “جەریدە”ی كوەیتی لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای نزیك لە موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی ئێران بڵاوی كردەوە، موجتەبا خامنەیی لە یەكێك لە كۆشكە سەرۆكایەتییەكانی ڕووسیا نەشتەرگەرییەكی سەركەوتووی بۆ ئەنجامدراوە.
باس لەوەشكراوە، ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات كە ڤلادیمێر پووتین لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پێشنیازی هاوكاریی پزیشكیی پێشكەش بە تاران كرد.
سەرچاوە ئاگادارەكە ئاماژەی بەوە كرد، لایەنە ئەمنییەكانی ئێران لە ترسی ئاشكرابوونی شوێنی مانەوەی ڕێبەرەكەیان و بەردەوامیی بۆردومانەكان، بڕیاریانداوە چارەسەرەكەی لە دەرەوەی وڵات بێت. ئەوان دەڵێن بەهۆی تێكچوونی ژێرخانی تەندروستی، دابینكردنی چاودێریی ورد لە ناوخۆدا لەم كاتەدا مەحاڵە.









