لە ناکۆکییەوە بۆ لێک تێگەیشتن و پێکەوە کارکردن


نەزهەت حالی

لەم دۆخە ئاڵۆزەی ناوچەکە و جیهان باشترین بژاردە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئيران و ناوچەکە ڕێکەوتنی سیاسی نێوان ئەم دوو وڵاتەیە. هەڵگیرسانی جەنگ لە بەرژەوەندی ئابوری جیهان بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی نیە. جەنگ تەنیا دەبێتە هۆی ماڵوێرانی خەڵکی هەژار و تێکدانی سەقامگیریی و ژێرخانی ئابوری وڵاتان.دەرگا بۆ پەرەسەندنی تیرۆر و توندڕەوی زیاتر دەکاتەوە .

دوو کێشەی سەرەکی لەم ناوچەیە ئێمە هەن،کێشەی گەلی کورد و کێشەی گەلی فەڵەستین، کێشەی کورد کۆنترە لە کێشەی فەلەستین، تاکو چارەسەرەیەکی دادپەروەرانە بۆ ئەم دوو پرسە ڕەوایە نەدۆزرێتەوە، ناوچەکە ئارامی و سەقامگیریی درێژخایەن بەخۆیەوە نابینێت.
سیاسەتی ئینکاری گەلان و سڕینەوەیان چارەسەر نیە و ئەنجامی نەبووە و نابێت. دەوڵەتانی ناوچەکە لە بەرژەوەندی خۆیان دایە کێشەی هەر دوو گەلی کورد و فەلەستین چارەسەر بکەن و دان بە یەکتری دابنێن. هەوڵی سڕینەوەی یەکتری و گەلان تەنیا زیانی هەیە و بێ سودە.

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکو ناوەندی کۆنی شارستانییەتی مرۆڤایەتی و سەرچاوەی سێ ئایینی ئاسمانی،خاوەن سەرمایەیی زۆری سروشتی و مرۆییە.بە ئاشتی و گەشەی ئابوری و حوکمڕانی ڕەشید گەلانی ناوچەکە دەتوانن پێکەوە لە خۆشی و خۆشگوزەرانییەکی بێ وێنەدا بژین.
هەمیشە باوەڕم وایە گەلە سەرەکییەکانی وەکو کورد، عەرەب، تورک و فارس و یەهود، هیچ ڕێگایەکی باشتریان نیە جگە لە یەکتر قبوڵ کردن و پێکەوە ژیان و کاردکرنی ئاشتیانە .
ئەوانەی کێشە لە نێوان گەلان دروست دەکەن و کێشەکان قوڵتر دەکەنەوە، کەسانی سیاسی و نوسەر و ئاینیی توندڕەوەن. لاوازی یان دوورەپەرێزی کەسایەتییە میانەڕەوکان ڕێگا بۆ کەسە توندڕەوەکان واڵا دەکەن، تاکو لەسەر حسابی ژیان و بەرژەوەندی گەلی خۆیان و گەلانیتر بۆ مەرامەکانی خۆیان کار بکەن.
ململانێی توندی دوو هێزی ناوچەکە، ئێران و ئیسڕائیل دۆخی ناوچەکەی زۆر ئاڵۆزتر کردووە، کاتی ئەوە هاتووە کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیسرائیل پێداچونەوە بەو سیاسەتەی دژایەتی کردنی توند و جەنگی ئاشکرا و شاراوەی هەمبەر بە یەکتر بکەن. ئەو هەموو زیانەی کە لە ئەنجامی ئەو دژایەتی کردنە لە خۆیان، لە یەکتری و لە ناوچەکەیان داوە چ سودێکی هەبووە.
باوەری ئایینی و بەرژەوەندی گەلان وا دەخوازێت وڵاتانی ناوچەکە کێشەی گەلی کورد و گەلی فەلەستین چارەسەر بکەن، کێشەی نێوان خۆشیان بە یەکتر قبول کردن و بە ئاشتیانە چارەسەر بکەن، هەڵبەت نابێت کێشەکانیان لەسەر حسابی ئەو دوو گەلە مەزلومە چارەسەر بکەن.

سەبارەت بە عێڕاق و هەرێمی کوردستانیش کە لە دۆخێکی هەستیار دان، باشترین بژاردە هەڵبژاردنی هەر دوو سەرۆک ( سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی هەرێم) و خێرا پێکهێنانی هەر دوو کابینەی وزاری فیدڕال و هەرێمە.دەست نیشان کردنی کەسانی بە توانا، باش و پاک بۆ پۆستە گشتییەکان،کە توانای زاڵ بونیان بەسەر هەوەس و وەسوەسەی دەسەڵات و مادە هەبێت،هەروەها توانای تەفاهوم و پێکەوە کارکردنیان لەگ یەکتر هەبێت، ئەمەش دەتوانێت هاوکار بێت بۆ حوکمڕانی باش و چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم و لەگەڵ دەرەوەش.

دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیانی زۆری بۆ هاوولاتیان و پارتی و یەکێتی هەبووە، کابینەی ئێستا دوو جار ماوە بەسەرچووە. دادگای فیدڕالی لە ٢٠٢٣/٥/٣٠ بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری درێژ کردنەوەی تەمەنی پەڕلەمانی کوردستان،کە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە لایەن پەڕلەمانی کوردستان بە ناڕەوا بڕیاری درێژ کردنەوەی لێ درابوو، هەروەها بە دواخستنی پێکنەهێنانی حکومەت دوایی زیاتر لە ساڵێک و سێ مانگ لە هەڵبژارنی نوێی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ڕابڕدوو، جارێکیتر وایکردووە حکومەت نوێ نەکرێتەوە و ڕێز بۆ دەنگی دەنگدەران نەگیرێت.

لە ڕووی سیاسی و یاساییەوە لە سیستمی دیمۆکراسی واتە گەلسالاردا حوکمڕانان بریکار و وەکیلی گەلی خۆیانن. حوکمڕانان بەڕێگای هەڵبژاردن ڕادەسپێردڕین لە جیاتی هاووڵاتیان بە ڕاپەڕاندنی ئەرکی گشتی بۆ ماوە وکاتیێکی دیاریکراو ، واتە لە سەقفێکی زەمەنی دیاریکراودا. بەڵام بەداخەوە ئەوەی لای ئێمە ڕەچاو ناکرێت پابەند نەبوونە بە کاتی دیاریکراو، بەم شێوەیەش پرۆسەی سیاسی بێ سەقفی زەمەنییە، کە ئەمەش پێچەوانەی یاسا سەروەری و حوکمڕانی باشە.

وەکو هاوڵاتیەک و ئازادیخوازێک کە بۆ ئازادی هەرێمی کوردستان و پاراستنی قوربانی زۆرمان داوە و پێیوە ماندوو بووین، لە خەمی خەڵک و وڵاتی خۆمانین. پێم وایە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بە حوکمی ئەوەی نێچیرڤان بارزانی کاندیدی سەرۆکایەتی هەرێمە و کوری ئیدریس بارانییە و لە شوێنی باوکییەتی، کاک مەسرور کە کوری سەرۆک بارزانییە و کاندیدە بۆ سەرۆکایەتی حکومەت، دەبوو زووتر بە ئەنجامدانی کۆبوونەوە
لە ئاستی هەرە باڵا لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کێشەی حوکمڕانیان چارەسەر بکردایە، حەقیبەیەکی وزاری لای ئەم حزبە بێت یان ئەو حزبە، یان پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کام حزب بێت نەدەبوو ببێتە هۆی پەکخستنی پەڕلەمان و پێکهێنانی حکومەت. ئەگەر ئێمەی کورد لەسەر پۆستەکان ڕێک نەکەوین چۆن دەتوانین مافی گەلی خۆمان وەربگرین . هەر بۆیە دڵنیام لەوەی گەر سەرۆک بارزانی کاک نێچیرڤان و کاک مەسروری هەر دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکەوە ڕاسپاردبوایە، هەردووکیان بەرپرسی ڕاستەوخۆ بان لە گفتگۆکانی پێکهنانی حکومەت، لەمێژە بوو ئەم پرسە چارەسەر دەبوو، خاوەن حکوموتێکی شەرعی دەبوین، کە لەبەرژەوەندی پارتی و یەکێتی و گەلی کوردستانیش تەواو دەبوو.
ئەوەی جێگای دڵخۆشییە ،سیاسەتی دروستی هەرێمی کوردستانە لەبەرانبەر ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و پەیڕەوکردنی سیاسەتی هاوسەنگییە کە جێگای ستایشە، بە تایبەت لەوەی کە هەرێم نەبێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ دراوسێیەکانی.
هەروەها ڕۆلی ئەرێنی و کاریگەری سەرکردایەتی سیاسی هەرێم بە تایبەت سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان