لەئەگەری درێژبوونەوەی ئەم بارودۆخە چارەسەری گونجاو بۆ خوێندنی قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین دادەنرێت.
سامان عەبدوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بۆ “زێیێ بادینان” ڕایگەیاند ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٩ـی ٣ـی ٢٠٢٦ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک بەڕێوەبەر کۆبوونەی تایبەت بە چارەنووسی خوێندنی قوتابییانی ئەنجامدا.
لەم کۆبوونەوە بڕیاردرا لە ئەگەری درێژبوونەوەی ئەم بارودۆخە لە پێناو سەلامەتی قوتابییان ڕێگەی تر بۆ خوێندن بگیرێتەبر و نەهێڵرێت خوێندن بوەستێت.
بۆ ئەم مەبەستە زانکۆی سەلاحەدین هەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ ئەوەی دەوامی قوتابییان بەردەوام بێت.









