سەرۆک مەسعود بارزانی سەردانی بەغدا دەکات
بەگوێرەی هەواڵێکی (سومرية نيوز) ئەمڕۆ دووشەممە 10ی ئابی 2026 وابڕیارە ئەمڕۆ سەرۆک مەسعود بارزانی بگاتە بەغدا و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە.
لە هەواڵەکەی ئەو کەناڵە عێراقییە هاتووە؛ سەردانەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی، لاپەڕەیەکی نوێ نەک بە تەنیا لە پەیوەندی هەولێر و بەغدا دێنێتە ئاراوە، بەڵكو کۆی پەیوەندی لایەنە سیاسیەکانی عێراقیش دەگرێتەوە.









