سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئیمارات دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئیمارات دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 3/4، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە شێخ عەبدوڵلا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، دۆخی گشتیی ناوچەکە و بە تایبەت دەوڵەتی ئیمارات و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم چەند ڕوژە تاووتوێ کرا و هەردوولا نیگەرانی قووڵی خۆیان لە هێرش و پەرەسەندنی شەڕ و گرژییەکان دەربڕی.

هەروەها جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و هێورکردنەوەی گرژی و دوورخستنەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان کردەوە.