سوپای ئیسرائیل، قۆناخێکی نوێی جەنگی دژی تاران دەستپێکرد

سوپای ئیسرائیل :

قۆناخێکی نوێی جەنگی دژی تاران دەستپێکرد و چەندین کۆگای سووتەمەنی و پاڵاوگەی لە تاران بۆردومان کرد، سەرچاوەیەکی ئەمنیش دەڵێت: “رژێمی ئێران چیدی ناتوانێت پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ هاووڵاتییانی دابین بکات.”

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئیسرائیل بە کەناڵی 12ی ئەو وڵاتەی راگەیاند، ئەو کۆگایانەی لە تاران کراونەتە ئامانج، کۆگای سووتەمەنی ستراتیژی بوون کە رژێمی ئێران بەکاریان دەهێنێت. ئەو سەرچاوەیە جەختی کردەوە کە فشارەکان بۆ سەر تاران لە زیادبووندان و گوتی: “بەم زووانە رژێم توانای دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی بۆ هاووڵاتییان نامێنێت و هێشتا قسەی کۆتاییمان نەکردووە.”