راگەیەندراوێک لەوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

لەچوارچێوەی هەوڵەکانی چاکسازی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە کارنامەی کابینەی نۆ بووە بەڕێز سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی واژۆی لەسەر دەسەڵاتی(کارگێڕی،دارایی،یاسایی،پەیوەندییەکان)ی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.

لەچوارچێوەی ڕێکخستن و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەسەڵاتەکانی فەرماندەیی دەڤەرەکانی واژۆکرد،کە ئەمە خواستێکی هاوپەیمانان و پێکهاتەکانی وەزارەتی پێشمەرگەو ڕێکەوتنی ستراتیژی بوو بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە لەم پڕۆسەیەدا هەوڵی زۆرییان داوەو کارییان بۆیکردووە.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پاڵپشتی بەردەوامی ئەوەیکردووە هەرێمی کوردستان خاوەنی یەک هێزی پێشمەرگەی یەکگرتووبێت،لەم پێناوەشدا هەوڵ و پاڵپشتی بەردەوامی هەبووە،ئەم بڕیارەی ئەمڕۆش واژۆکرا لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە.

پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان