دۆخی کارەبا لە هەرێم ئاسایی دەبێتەوە
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەبا رایگەیاند کە بەرهەمهێنانی غازی سروشتی دەستیپێکردوەتەوە و دۆخی کارەبا لە هەرێم ئاسایی دەبێتەوە و پڕۆژەی ڕووناکی دەبێتەوە 24 کاتژمێر.
سەرچاوەکەی وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاندووە “ئەمڕۆ ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتووەتە سێ هەزار و 500 مێگاوات کارەبا، هەنگاو بە هەنگاو بەرەو باشتر دەچێت. لەدوای کاتژمێر 12ـی ئەمشەوەوە بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو، واتا دوو شەو و دوو ڕۆژی دیکە، لە 24 کاتژمێردا 15 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەبێت”.
ئەوەشی ئاشکراکردووە “دوای ئەم دوو ڕۆژەوە کارەبا بەتەواوی ئاسایی دەبێتەوە، بۆ بەشداربووانی پڕۆژەی ڕووناکی دەبێتەوە 24 کاتژمێر، بۆ هاوبەشانی دەرەوەی رووناکیش دەبێتە 12 کاتژمێر”.









