دهۆک، سێ کەسا گیانێ خۆ ژ دەستدا و چار ژی بریندر بوون

لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە قەزای بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆک، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.

عەقید هۆشیار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی بەردەڕەش: “سەرقاڵی دەرهێنانی تەرمەکانین، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش بریندارن”.

رووداوەکە نزیک بازگەی مەندان لە سنووری بەردەڕەش روویداوە. شایەتحاڵێک بە رووداوی گوت: “ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW) بوو، حەوت کەسی تێدا بوو، نزیک رووباری خازر وەرگەڕا و کەوتنە نێو ئاوەکەوە و ئەوانەی مردوون، خنکاون”.

شایەتحاڵەکە گوتی: “ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە هەموویان ژنن، لە نەتەوەی عەرەبن و ئەمڕۆ رێوڕەسمی بووک گواستنەوەیان هەبووە”.

ئەو سەرچاوەیە گوتی: “ماڵباتەکە دانیشتووی گوندەکانی ناوچەکەن. یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستداوە بووک بووە و هەموویان بۆ ئارایشتگە رۆیشتوون و ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕاوە”.