تورکیا هێزی زیاتر رەوانەی سنووری رۆژئاوای کوردستان دەکات

وەک ئامادەکارییەک بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی، تورکیا هێزی زیاتری ناردە سنووری کۆبانێ و سەرێکانی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ “سوپای تورکیا کاروانێکی نوێی سەربازی، کە لە بارهەڵگری پر لە چەک و تەقەمەنی پێکهاتووە، لەسەر سنوور لە بەرامبەر کۆبانێ کۆکردووەتەوە، هەروەها کاروانێکی سەربازی ناردووەتە سەرێکانی”.

کۆکردنەوەی ئەو هێزە لە کاتێکدایە ماوەیەکە تورکیا هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەکات، لە رۆژئاوای کوردستان.