ئەمڕۆ هەینی هێرشێكی بەرفراوانیان كردۆتە سەر 8 پارێزگای ئێران

فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرشێكی بەرفراوانیان كردۆتە سەر 8 پارێزگای ئێران كە ئەمە گەورەترین و بەھێزترین هێرشی ئاسمانی بووە لەوەتەی شەڕ دەستی پێ كردووە.

بەگوێرەی میدیاكانی ئێران، هاووڵاتییانی هەر هەشت پارێزگا ماوەی چەندین كاتژمێر بە چڕی و بەردەوام گوێبیستی دەنگی فڕۆكە و بۆردومانی بەهێز بوونە كە هەریەك لە پارێزگاكانی تاران، ئەسفەهان، قومم، ئازەربایجانی رۆژئاوا، ئازەربایجانی رۆژهەڵات و كرماشان و چەند پارێزگایەكی دیكەش.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، لە پارێزگای قووم بەهۆی هێرشەكان سێ باڵەخانە كراونەتە ئامانج و تا ئێستا تەرمی 6 كەس دۆزراونەتەوە، هەڵمەتی تیمەكان بۆ گەڕان بەدوای تەرمی دیكە بەردەوامە.