خوێندنه‌وه‌ی كتێب له دیدی سه‌رۆك بارزانی
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
كتێب یان په‌رتووك خوێندنه‌وه كه‌لتوورێكی گرانبه‌ها و پڕبایه‌خه له نێو هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ، واته هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای كتێب بونیاتنرا بێت ، دونیایه‌ك له كتێب دروست كرا بێت . ئه‌وا ده‌توانێت له هه‌موو پانتاییه‌كانی ژیان ئاماده‌یی ته‌واویی هه‌بێت . زه‌رووره‌تێكی مێژووییه كتێب و به‌ها و نۆرم ڕه‌گ و ڕیشه‌یی له نێو دڵ و ڕۆح و مێشك داكوتابێت و ببێته به‌شێك له پرۆژه‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤ و به‌شێك له به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی مرۆڤ له جیهاندا . پرسی به كه‌لتووركردنی خوێندنه‌وه‌ی كتێب په‌یوه‌ندی به له‌سه‌ر سۆسیۆلۆژیای سیاسی و كه‌لتووری سیاسی ومیدیا و په‌روه‌رده‌كردنی تاك هه‌یه .گرنگه هه‌موو چین و توێژه‌كان به‌ده‌وری یه‌كتردا كۆببنه‌وه و یه‌كتر بدۆزنه‌وه و كه‌لتووری خوێندنه‌وه وكتێب و كتێب خوێندنه‌وه ودونیا خوێندنه‌وه به‌رهه‌م بهێنن
له‌ڕوانگه و دیدگای جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی و گرنگیدانی به كتێب و خوێندنه‌وه و زانست و پرسێكی ستراتیژی و قووڵ و به‌شێكی بنه‌ڕه‌تییه له په‌ڕه‌پێدانی كه‌لتوور ،شوناسی نه‌ته‌وه‌یی وڕۆشنبیریی كومه‌ڵگه‌ی كوردستانی دا. ئه‌م دیدگایه ته‌نها له چوارچێوه‌ی بیرۆدۆزی و قسه‌كردندا نه‌ماوه‌ته‌وه ، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی پشتیوانیی به‌رده‌وام و به‌شداریكردن له چالاكییه كه‌لتوورییه‌كاندا و ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه ، چونكه له ڕوانگه‌ی وهزروبیری سه‌رۆك بارزانیدا ، كتێب خوێندنه‌وه ئامرازێكی سه‌ره‌كییه بۆ پارێزگاریكردن له مێژوو و گه‌یاندنی ڕاستییه‌كان له ئێستاوه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو . بۆیه هه‌میشه پاڵشتی سه‌ره‌كییه بووه له ناوه‌نده‌كانی چاككردنی كتێب و بڵاوكردنه‌وه و گرنگیدان به به‌ڵگه‌كردنی مێژووی نه‌ته‌وه‌یی ، به‌تایبه‌تی كه سه‌رۆك بارزانی خوێنه‌رێكی به‌رده‌وامی كتێبه ، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی مێژوو، سیاسه‌ت ، و گۆڕانكارییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
سه‌رۆك بارزانی ته‌نها له ڕووی تیۆرییه‌وه باس له كتێب ناكات ، به‌ڵكو ساڵانه به شێوه‌ه‌یه‌كی مه‌یدانی سه‌رپه‌رشتی و پاڵپشتی به‌ڕێوه‌چوونی پێشناگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب بووه ، هه‌روه‌ها به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ناوه‌نده‌كانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه و گفتوگۆكردنی له‌گه‌ڵ نووسه‌ران وڕۆشنبیران و مامۆستایان و كه‌سانی ئاكادێمی ئاماژه‌یه بۆ ڕێزگرتن و بایه‌خدانی به پێگه‌ی زانستی و ڕۆشنبیری و ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا په‌یامێكی ڕوونه بۆ نیشاندنی ئه‌وه‌ی كه پێشكه‌وتنی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی كورد له ڕێگه‌ی هوشیاری و خوێندنه‌وه‌ی كتێب و زانسته‌وه‌یه
به هه‌ڵوه‌سته‌كردن و سه‌رنجدان و خوێندنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی پێشمه‌رگه و ڕابه‌ر و سه‌رۆك بارزانی ، له هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی وسیاسی له پێناو دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌یدا ، سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه خوێنه‌رێكی به‌رده‌وام و وردی كتێبه مێژوویی، ئه‌ده‌بی و هزرییه‌كانه ،بۆیه له ئێستاشدا و له‌كاتی سه‌ردانیكردنی بۆ پێشانگاكاندا ، هه‌میشه خولیا و به‌دوای سه‌رچاوه ده‌گمه‌نه مێژووی و گرنگه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت و كتێبی جۆراوجۆر بۆ كتێبخانه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت ؛ له دیدگای سه‌رۆك بارزانییه‌وه ، كتێب و خوێندنه‌وه كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كییه بۆ پارێزگاریكردن له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌شه‌پێدانی بیروهزری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
سه‌رۆك بارزانی ، چ وه‌ك پێشمه‌رگه و چ وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی كارێزما كه له نزیكه‌وه له نێو قوڵایی ڕووداو و پێشهاته مێژووییه كوردستان و ناوچه‌كه و جیهاندا و چ وه‌ك نووسه‌رێكی ورد مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كتێبدا كردووه ، ئه‌وه‌یش له‌ڕێگه‌ی زنجیره‌ی كتێبی پڕ بایه‌خ و گرنگ هه‌وڵی داوه مێژووی خه‌بات و شۆڕشه‌كانی كوردستان و ڕووداوه سیاسی و مێژووییه‌كان به شێوه‌یه‌كی زانستی و دێكۆمێتی بۆ مێژوو تۆما بكات ، تا وه‌كو ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراو بۆ خوێنه‌ران و توێژه‌ران و ئاكادێمییه‌كان .
یه‌كێكی دیكه‌ی له ئامانجه سه‌ره‌كی و ستراتیژییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پیشانگاكانی كتێب، هاندانی لاوان و قوتابیان و ناوه‌نده‌كانی ئاكادێمی بووه بۆ به‌هێزكردنی بیروهزری خوێندن و ئینجا پشتیوانی له چاپی كتێبه زانستی و مێژووییه‌كان و به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندی به دۆز و خه‌باتی كورد . سه‌رۆك بارزانی باوه‌رێكی قوولی هه‌یه بۆ گه‌شه‌پێكردن وبه‌هێزبوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد و به‌ستراوه‌ته‌وه به ئاستی ڕۆشنبیری و گرنگیدان به پرۆسه‌ی خوێندن له نێو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه و پشتیوانێكردنی به‌رده‌وامی جه‌نابیان بۆ پرسی ڕۆشنبیری و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م باوه‌ڕه‌یه ،هه‌روه‌ها گرنگیدان به خوێندنه‌وه‌ی كتێبه مێژووییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له ئێستا وداهاتووش راستییه‌كان بزانن و پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكه‌ن، چونكه له‌ڕوانكه‌ی سه‌رۆك بارزانییه‌وه ، هاندان و پشتیوانی كه‌لتووری خوێندنه‌وه‌ی لاوان به كتێب ، له راستییدا پارێزگاریكردن و بونیاتنانی داهاتووی نه‌وه‌كانی كوردستانه
هه‌ر بۆیه ، ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی و له نزیكه‌وه چاودێریكردنی ساڵانه‌ی پیشانگه‌ی كتێب، ئاماژه و نیشانه‌ی بیروباوه‌ری قووڵیانه به‌وه‌ی كه هوشیاری و ژیری و پێشكه‌وتنی خه‌ڵكی كوردستان له ڕێگه‌ی تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی كتێب به‌دی دێت









