ژیری دەستکرد خزمەتی مرۆڤ دەکات یاخود بەپێچەوانەوە

ژیری دەستکرد خزمەتی مرۆڤ دەکات یاخود بەپێچەوانەوە
لەم دواییانەدا لەگەل پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا وبەرەوپێش چون و دەرکەوتنی رۆبوت لە زۆر بواردا بەتایبەت لەبواری پێشەسازی و چەندین سێکتەری تردا کەئەمەش چەندین لایەنی ئەرێنی و نەرێنی لەخۆ دەگرێت.
لەوانە لایەنی ئەرێنی بۆ خاوەن کارەکان دەرکەوتنی ئەم رۆبۆتانە بۆ کۆمپانیا و خاوەن کارەکان ئەوەیە کە تێچوونی بەرهەم هێنانی کەم کردەوە بۆ خاوەن کارگە و  کۆمپانیاکان کەواتە لە قازنجی ئەوان دابوو چونکە  پێویستی بە دەستی کار و کرێکاری کەمتر بوو و کاتی کەمتری دەویست و  تەواوی کارەکان لەلایەن رۆبۆتەکانەوە ئەنجام دەدرێن  .

لایەنی نەرێنی بۆ کۆمەڵگا  بووە هۆێ زیاد بوونی رێژەی بێکاری چونکە وەکو پێشتر پێویستی بە دەستی کار نەما .

تائێرە تارادەیەک کێشەکە ئاساییە بەڵام دەرکەوتنی چات جی پیتی وەک دەبینین کارەسات دەنێتەوە له وڵاتانی نامی وبەتایبەت لەکوردستان چونکە لەبڕی خزمەت کردن ،  مللەت بەرەو مشەخۆری و فێل و تەمبەڵی دەبات لە زانکۆ خوێندنگاکان وای لێ هاتووە قوتابیەکان وەکو پێشتر سێرچ و گەران ناکەن بەدوای سەرچاوەو زانیاریەکان پێشتر بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک چەندین سەرچاوەیان بەکار دەهێنا و کتێبخانەکان جمەیان دەهات لەقوتابیان بەمەش ئاستی زانیاریان بەرز دەبویەوە بەڵام ئێستا هەرچی دەبینی بەکلیکێک راپۆرتێک ڕادەکێشیت بێ ئاگایە لەوەی کە چات جی پیتی هەلە دەکات و زۆری زانیاریەکان نادروستن و پرسیاری لێ بکەن هەر نازانیت چی لە ڕاپۆرتەکەی دایە چونکە خۆی ئامادەی نەکردووە .
چات جی پیتی و تۆرە کۆمەلاییەتیەکان  نووسەرە فەیکەکان ! پرسیار ئەوەیە ئەگەر بێتو چات جی پیتی نەمینیت دەتوانن دوو دێر بنووسن ؟  نوسەری سروشتی لەگەل نوسەری فەیک زور جیاوازن کەسێک کە خۆی دەستی نووسینی هەبێت دیارە بەڵام ئەوەی چات جی پیتی دەینوسێت لەدورەوە هاوار دەکات چونکە جیاوازی ژیری دەستکرد لەگەل ژیری مروڤ ئەوەیە مرۆڤ هەست و سۆزی هەیە لە دەربرین .
کەواتە لێرە دا بۆمان دەردەکەوێت ژیری دەستکرد زۆر لە بەهای مرۆڤ و مرۆڤایەتی کەم کردۆتەوە مروڤی مشەخۆر و تەمبەڵ کردوە و نوسەری فەیکی زیاد کردوە ! و هیچ شتێک تامی سروشتی نەماوە سەیری هەر شتێک دەکەی بێزار دەبی لێ چونکە زیرەکی و دەستی مروڤ نین بەڵکو ئەم چاتەیە ئەم مرۆڤانە بەرێوە دەبات بەداخەوە