پڕۆژەى (+SUID) بۆ قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سەلاحەدین چووە بواری جێبەجێکردن
هەڵگرانی پێناسی زانکۆی سەلاحەدین و کەسی پلەیەکی خاوەن پێناس لە کەرتی تەندروستی لە ٪٢٠ بۆ ٪٥٠ داشکانیان بۆ دەکرێت.
سامان عەبدوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند هەڵگرانی پێناسی زانکۆی سەلاحەدین لە ژمارەیەک دەرمانخانە و نەخۆشخانە و تاقیگەی پزیشکی لە ٪٢٠ بۆ ٪٥٠ داشکانیان بۆ دەکرێت.
پڕۆژەى (+SUID) بۆ قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سەلاحەدین چووە بواری جێبەجێکردن
ئامانجى ئەم پڕۆژەیە پێشکەشکردنى داشکانە لە کەرتەکانى تەندروستى، بازاڕیکردن، خواردنگە و کافێیەکان.
لە قۆناغی یەکەمی ئەم پڕۆژەیە” پ.د.کامەران یونس محمدامین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لەگەڵ ١٤ نەخۆشخانە و تاقیگە و دەرمانخانە یاداشتنامە لێکتێگەیشتنی واژۆکردوە و هەڵگرانی ناسنامەی زانکۆی سەلاحەدین و کەسی پلەیەکی خاون پێناس دەتوانن سەردان بکەن و داشکان بەبڕی جیاواز وەربگرن.
تاقیگەی بایۆ ٪ ٢٠ داشکان
تاقیگەی مید ٢٤ ٪ ٢٠ داشکان
تاقیگەی ئیمینوکۆ گین سەنتەر ٪ ٢٠ داشکان
تاقیگەی نۆبڵ مید لاب ٪ ٢٠ داشکان
دەرمانخانەی دەلانی ٪ ٢٠ داشکان
دەرمانخانەی سەروەران ٪ ٢٠ داشکان
نەخۆشخانەی شار ٪ ٢٠ بۆ ٪ ٤٠ داشکان
نەخۆشخانەی نازی منداڵان ٪ ٣٠ داشکان
نەخۆشخانەی میهرەبانی ٪ ٥٠ داشکان
نەخۆشخانەی سویدی ٪ ٢٠ داشکان
کۆمەڵگەی پزیشکی مامۆستایان ٪ ٣٠ داشکان
سەنتەری کاپیتال دێنتەڵ ٪٣٠ داشکان
سەنتەری دایمۆند ٪٢٠ بۆ ٤٠ داشکان
جوانکاری گول بیویتی ٪ ٢٠ داشکان









