هێرشێکی ڕووسی “بچووکتر لە جەنگ”.. تاقیکردنەوەکەی پوتین ناتۆ پارچەپارچە دەکات
مۆسکۆ پێویست ناکات شەڕێکی تەواو لە دژی ناتۆ دەستپێبکات بۆ تاقیکردنەوەی یەکڕیزی خۆی. ئۆپەراسیۆنێکی تێکدەر، هێرشی ئەلیکترۆنی یان هێرشێکی زەمینی بچووک لەوانەیە بەس بێت بۆ وروژاندنی مەترسیدارترین پرسیار: ئایا ئەمریکا و ئەوروپا پێکەوە دەجوڵێن بۆ بەرگری کردن لە وڵاتێکی بچووک لە باڵی ڕۆژهەڵاتی هاوپەیمانێتیەکە؟
ئەمە ئەو سیناریۆیەیە کە لە هەڵسەنگاندنەکانی هەواڵگریی ئەمەریکا پێشنیار کراوە، کە پێشبینی دەکەن سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتین لە ساڵانی داهاتوودا هەوڵێکی سنووردار بدات لە دژی یەکێک لە وڵاتانی ناتۆ بۆ تاقیکردنەوەی یەکڕیزی هاوپەیمانێتییەکە بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی تەواو دروست بکات.









