ئه‌نفالی بارزانییه‌كان ، ده‌ستپێكی قڕكردن و ناوبردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
ئه‌نفال به ته‌نها ناوێك نییه له لاپه‌ره‌كانی مێژوودا ، به‌ڵكو هه‌میشه زامێكی زیندووه له جسته‌ی كوردوكوردستاندا ؛ دوای تێپه‌ڕینی 43 ساڵ له تاوانه قێزه‌وه‌نه، نه‌ك هه‌ر ئه‌و بڕینه سارێژ نه‌بووه ، به‌ڵكو قووڵتر و پڕماناتر بووه‌ته‌وه ؛ پرۆسه‌ی به‌دنای ئه‌نفالی بارزانییه‌كان له رۆژی 31ی7ی1983 یه‌كێكه له‌و تاوانانه‌ی سه‌ده‌ی رابردوو ، ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی كوردبوون و بارزانی بوون
كاتێك باسی كاره‌ساتێكی وه‌ك ئه‌نفال ده‌كه‌ین ،ئه‌وا ئاماژه زنجیریه‌كی تاوانی پیلان دارێژراوی ڕژێمێكی دڕنده و سته‌مكار ده‌كه‌ین كه ئامانج لێی ته‌نها كوشتنی مرۆڤی كورد نه‌بوو ، به‌ڵكو سڕینه‌وه و ڕیشه‌كێشكردنی مێژوو ،كه‌لتوور و بیروباوه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو بۆ خاك و نیشتیمانه‌كه‌ی و ڕێبازه‌كه‌ی .
ڕژێمێك به‌ناوی ئایین و به‌رگه پیرۆزییه‌كانییه‌وه ، پرۆسه‌یه‌كی به‌دناوی به‌رامبه‌ر گه‌لێكی بێ تاوانی كوردستان ده‌ستپێكرد و ، ویستی له بیابانه چۆڵ و بێده‌نگه‌كانی عێراق كۆتایی به شوناسێك بهێنێت كه سه‌دان ساڵه به به‌رگری و خۆڕاگری مابووه‌وه . هه‌ر له بارزانه‌وه تا گه‌رمیان و بادینان ، هه‌ر بسێك خاكی ئه‌م كوردستانه گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه چۆن به‌ڕێگه‌ی ئه‌و پرۆسه به‌دنانوه ژیانی گونده‌كان ده‌وه‌ستێنرا و كانیاو و دارستانه‌كانی وێران ده‌كران مرۆڤه‌كان وه‌ك كاڵا به‌ره‌و مه‌رگێكی نادیار ڕاپێچ ده‌كران
له به‌ربه‌یانی ڕۆژی 31ی7ی1983 ، ڕژێمی ڕووخاوی به‌عس ، به‌هێزێكی زۆره‌وه كۆمه‌ڵگه‌كانی قوشته‌په،به‌حركه ،هه‌ریر و دیانای گه‌مارۆدا و له پرۆسه‌یه‌كی بێویژدانه‌دا ، هه‌شت هه‌زار هاووڵاتیی سڤیلی بارزانیی به‌ره‌و بیابانه‌كانی خواروو وناوه‌ڕاستی عێراق ڕاپێچ كرد و دواتر له دڕندانه‌ترین شێوه و دروو له به‌هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی زینده‌به‌چاڵ و شه‌هیدكران
كاتێك یادی ئه‌م كاره‌سات و جینۆسایده‌ی گه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه ، ناكرێت ته‌نها له چوارچێوه‌ی پرسه وشیوه‌نێكی ساڵانه بمێنێته‌وه ، چونكه كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی پێوستیان به زیاتر له فرمێسك هه‌یه ، ئه‌وان ویژدانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و گه‌واهی سته‌مێكی مێژوویین . گه‌وره‌ترین وه‌فا به‌رامبه‌ر ڕۆحی به‌رزه فڕی ئه‌نفالكراوه‌كان ، نه‌وه به دوای نه‌وه ئه‌و تاوانه له‌بیر نه‌كه‌ین و وه‌ك ئه‌مانه‌تێكی مێژوویی بیپارێزین ، چونكه هه‌ر كام له‌و قوربانیدانه جیهانێك بوو له خه‌ون و ئومێد ، كه به دڕندانه‌ترین شێوه كۆتاییان پێ هێنرا
ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی بارزانییه‌كان تاوانێكه دژ به مرۆڤایه‌تی و ده‌چێته خانه‌ی جینۆسایده‌وه ، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه له رۆژی 3ی 5ی 2011 شانبه‌شانی تاوانه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ڕاگواستنی زۆره ملێی به هه‌شت قۆناغه‌كه‌ی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ، تاوانی كوشتن و بێسه‌روشوێنكردنی بارزانییه‌كانیش له‌لایه‌ن دادگه‌ی باڵای تاوانه‌كانی عێراقه‌وه به تاوانی جینۆساید بناسێرنێت
پێوسته هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بزانێت كه گه‌لی كورد له هۆی كوردبوونه‌وه ، چ باجێكی گه‌وره وگرانی داوه تا گه‌یشتۆته ئه‌مڕۆی و ئه‌م ئازادییه‌ی هه‌یه ، به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی نوگره سه‌لمان ، عه‌ر عه‌ر وبیابانه‌كانی دیكه بێ ناو ونیشان نێژراون و بوونه‌ته به‌شێكی له خاكی غه‌ریبی
ئه‌نفال وانه‌یه‌كی تاڵه بۆ هه‌موو نیشتیمان و هێزی ئێمه له ته‌بایی و پاراستنی شكۆی و قوربانییانه‌دایه كه شوناسی ئێمه‌یان به خوێن و گیانی خۆیان پاراست ، با یادی ئه‌نفال بكه‌ینه وێستگه‌یه‌ك بۆ دووباره به‌ستنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئێستا به ڕه‌گ و مێژووی نه‌ته‌وه‌یی خۆی وپارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان
پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان ، به‌ده‌ستپێكی شاڵاوێكی دڕندانه‌ی ڕژێمی به‌عس بۆ له‌ناوبردن و قڕكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌ستیپێكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو و كه له‌نێوان ساڵانی 1980 و 1988 و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی باشووری كورستانی گڕته‌وه و تێتیدا 182 هه‌زار ڕۆڵه‌ی كوردستان ئه‌نفاڵ كران ، جگه له‌وه‌ش نزیكه‌ی 4500 گوند و شارۆچكه‌ش ڕووخێنران ،سه‌رجه‌می ئه‌و تاوانانه‌ش به به‌ڵگه سه‌لمێنران و له كاتی به‌ڕێوه چوونی دادگاییكردنی تاوانبارانی سه‌رانی ڕژێمه به‌عس وه‌ك به‌ڵگه دانپێدانی له‌سه‌ر كراوه ، بكوژه‌كاننیش ئێستا له نێو زبڵدانی مێژوودان ، له‌كاتێكدا ناوی شه‌هیدان و قوربانیه‌كان وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شی له ئاسمانی نیشتماندا ده‌دره‌وشێته‌وه وده‌بێته‌وه ڕێنیشانده‌ری نه‌وه‌كانی داهاتوومان بۆ پاراستنی كه‌رامه‌ت و خاكی كوردستان









