لەم عیشقە هەڵ گەڕامەوە
لەم عیشقە هەڵ گەڕامەوە
ون بووم
لەم باوەشە فڕیم و
ئالودەی زیندان بووم
مهری ماهت
جانم
ئاور تێبەردەدات و هێشتا
جەستەم ڕووت ڕووت
لەژێر تاڤگە سەما دەکات
تۆ ئالودەی بیابان و سەراب
لە بیبینی سەرابەکان ڕاهاتووی
منیش
ئەهلی عەشق و سەما
لەنێوانی من و تۆدا
شایەتێک نیە
تەنها سەرابەکانی بیابانی تۆ
و سوێندەکانی من کە تەنها خۆم باوەڕم پێیان هەیە
کانی هەورامی









