زانکۆی سەلاحەدین لە کابینەی ٩ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان

زانکۆی سەلاحەدین لە کابینەی ٩ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بیرۆکە و پڕۆژە و خزمەتکردنی کابینەی ٩ بە سەرکردایەتی کاک “ مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زانکۆی سەلاحەدینی گەیاندە پێشەنگی خزمەتکردن.

لە زانکۆی سەلاحەدین بەشێکی زۆری کاروبارەکان بە ئەلکتڕۆنیکراون و دەرچووان و قوتابییان دەتوانن بە کلیکێک دەستییان بە باشترین خزمەتگوزارییەکانی زانکۆی سەلاحەدین بگات.

لەسەردەمی کابینەی ٩ـی حکومەتی هەرێم بەشێکی زۆری تاقیگەکانی زانکۆ نۆژەنکرانەوە و ئامێری نوێ و پێشکەوتوویان بۆ دابینکرا.

پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان گەێشتۆتە لوتکە و ئێستا قوتابییان و دەرچووان و مامۆستایان سەردانی زانستی بۆ زانکۆ نێودەوڵەتییە عەرەبی و ئەوڕوپییەکان ئەنجام
دەدەن.

پرۆگرامی خوێندن لەگەل بازاڕی کار گونجێندراوە و دەرچووان لە شوێنی شایستە خاون کاری خۆیانن.

نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی باڵەخانەی نوێ بۆ بەش و بەڕێوەبەرایەتییەکان بەشێکی تری کارە گرنگەکان بووە بۆ زانکۆی سەلاحەدین

سامان عەبدوڵلا
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین