خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ نامه‌ی زانكۆیی سیاسه‌تی حكومه‌تی سوریا به‌رامبه‌ر به پرسی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان(1970-2004).
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ نامه‌ی زانكۆیی سیاسه‌تی حكومه‌تی سوریا به‌رامبه‌ر به پرسی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان(1970-2004).
له‌ڕووی ئه‌كادیمییه‌وه ماسته‌رنامه‌كه به سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ توێژه‌رانی بواری زانسته سیاسییه‌كان و مێژوونوسان و لێكۆله‌ره‌وه و توێژه‌ره دیاره‌كانی تایبه‌تمه‌ند به پرسی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان داده‌نرێت،چونكه تیشك ده‌خاته سه‌ر قۆناغێكی گرنگی مێژووی هاوچه‌رخی كورد له سوریا، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ تێگه‌یشتن له مێژووی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان سوود به‌خشه،له هه‌مان كاتدا سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی به نرخه بۆ تێگه‌یشتنی قووڵتر له هوكار و ئامانجه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا و كاریگه‌ریی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی سوریا له‌سه‌ر دۆخی سیاسی و كومه‌ڵایه‌تی و شوناس و فه‌رهه‌نگی كوردان،به‌واتایه‌كی تر به‌هۆی ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه قوناغێكی گرنگی مێژووی هاوچه‌رخی كورد له سوریا شی ده‌كاته‌وه و ده‌خاته به‌ر لێكدانه‌وه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ تێگه‌یشتنی قووڵتر له ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌كانی پرسی كورد له سوریا.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن توێژه‌ر ئاوات عبدالله عبدالقادر نووسراوه،یه‌كێكه له گرنگترین توێژینه‌وه‌كان كه سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا به‌رامبه‌ر به پرسی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1970 تا 2004 ده‌خاته به‌ر لێكدانه‌وه،توێژه‌ر له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا به ووردی باس له دۆخی سیاسی و ئابووری وكومه‌لایه‌تى ناوچه كوردییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كات ، به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه سیاسه‌ته‌كانی ده‌سه‌لاتدارانی سوریا له به‌رامبه‌ر ناوچه كوردنشێنه‌كان شی ده‌كاته‌وه، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه حكومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی سوریا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك گشت توانا سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی خۆیان خستووته‌گه‌ر بۆ به‌عه‌ره‌بكردن و گورینی دیموگرافیای ناوچه كوردنشێنه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و سرینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له سوریا،هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كه ڕوون ده‌كاته‌وه كه حكومه‌ته‌كانی سوریا كوردی وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز قه‌بول نه‌كردووه و له ژیانی سیاسی و كارگیری وڵات‌دا هه‌میشه هه‌وڵی په‌راوێزخستنیان دراوه،،توێژه‌ر به پشت به‌ستن به چه‌ندین توێژینه‌وه و نووسراو و به‌لگه‌نامه‌ی مێژوویی گه‌یشتووته ئه‌و ئه‌نجامه كه حكومه‌ته‌كانی سوریا له رێگای چه‌ندین ئامرازه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كاریان له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی شوناس و فه‌رهه‌نگ و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردیان كردووه له‌وانه‌ش ته‌عریبكردن و گورینی پێكهاته‌ی دیموگرافیای ناوچه كوردنشێنه‌كان،گورینی ناوی گوند و شاره‌كان بۆ عه‌ره‌بی و سنوورداركردنی چالاكیه سیاسی و كه‌لتووریه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی فێربوون و خوێندن به زمانی كوردی.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا له پێناو ناساندنی سنوور و جیوگرافیای ناوچه كوردییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان توێژه‌ر له ئه‌نجامی پشت به‌ستن به چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی و نووسراوه مێژوویی و جوگرافییه‌كان و گه‌شتنامه‌كان و یاداشته‌كان و بوچوون و زانیاری كه‌سانی پسپۆر و شاره‌زای تایبه‌تمه‌ند به پرسی كورد ناوچه كوردنشێنه‌كان بۆ سێ ناوچه‌ی سه‌ره‌كی دابه‌ش ده‌كات كه بریتین له (پارێزگای جه‌زیره – حه‌سه‌كه،ناوچه‌ی كۆبانێ،ناوچه‌ی كوردداغ – عه‌فرین)،ئه‌م ناوچانه به‌هۆی زۆرینه‌ی دانیشتوانی كورده‌وه به گرنگترین ناوچه كوردنشێنه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان هه‌ژمارده‌كات.
سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی مانداتی فه‌ره‌نسی به‌رانبه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد له سوریا ئه‌وه ده‌خاته‌روو كه فه‌ره‌نسیه‌كان له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیاندا هه‌وڵیان داوه هاوسه‌نگییه‌ك له نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا رابگرێت،هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌دا كورد وه‌ك یه‌كێك له گرنگترین پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌و وڵاته سه‌رنجی فه‌ره‌نسای بۆ خۆی راكێشاوه،هه‌وڵدراوه پرسی كورد وه‌كو تاكتیكی سیاسی دژی سوریا و توركیا به‌كاربهێنێت،به‌واتایه‌كی تر فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌یانویست پرسی كورد وه‌كو ئامرازێكی سیاسی به‌كاربهێنێن بۆ فراوانخوازی و باڵاده‌ستبوونی خۆیان له سوریادا،كورد وه‌كو به‌شێكی گرنگی دانیشتوانی سوریا شوێن و پێگه‌یه‌كی تایبه‌تیان له سیاسه‌ته‌كانی فه‌ره‌نسادا هه‌بوو،به‌لام به‌داخه‌وه سه‌ره‌رای بوونی ئه‌م پێگه‌یه گرنگه‌یه فه‌ره‌نسییه‌كان به‌فه‌رمی سیاسه‌تێكی ڕوون و دیاریكراویان بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد له سوریا نه‌بوو،له‌راستیدا په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نسا له به‌رامبه‌ر پرسی كورد له سوریا هه‌بوو، به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی مانداتی فه‌ره‌نسی به توركیاوه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كاریگه‌ری راسته‌وخۆ له‌سه‌ر شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر به كورد له سوریا هه‌بووه،بۆ نموونه له كاتی بوونی كێشه و ناكوكی له نێوان توركیا و فه‌ره‌نسادا،له‌و كاته‌دا فه‌ره‌نسا له كورد نزیك ده‌بووه‌وه و پرسی كوردی وه‌ك فشارێكی سیاسی بۆ سه‌ر توركیا به‌كارده‌هێنا،له هه‌مان كاتدا له‌كاتی باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و فه‌ره‌نسا هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه ده‌بووه‌وه،له به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته دووڕێییه كورد وه‌ك یه‌كێك له گرنگترین و كاریگه‌رترین پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی سوریا هه‌ڵویستی به‌رامبه‌ر مانداتی فه‌ره‌نسی نه‌رێنی بووه،ته‌نانه‌ت به‌شداری له‌و شۆڕش و راپه‌رینانه‌ی گه‌لی سوریادا كردووه له دژی مانداتی فه‌ره‌نسی،جگه له‌مه‌ش كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ راپه‌رینی له دژی مانداتی فه‌ره‌نسی كردووه وه‌كو راپه‌رینی بیاندور كه‌له ساڵی 1923 له ناوچه‌ی بیاندور دژی مانداتی فه‌ره‌نسی به‌رپاكرا.
له ماوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا(1939-1945)گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ره‌تی له دۆخی سیاسی سوریا هاته‌كایه‌وه و كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئاینده‌ی مانداتی فه‌ره‌نسی هه‌بوو،هه‌ژموونی فه‌ره‌نسا به‌سه‌ر ئه‌و ولاته‌دا به‌ره‌و لاوازی چوو،سه‌ره‌رای لاوازبوونی هه‌ژموونی هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوه كوردییه‌كان له سوریا له‌لایه‌ن ماندانی فه‌ره‌نسییه‌وه قه‌ده‌غه‌كران و كار بۆ داخستنیان كرا،هه‌روه‌ها له نێوان سالانی(1942-1944)چه‌ندین پێكدادانی چه‌كداری دژی مانداتی فه‌ره‌نسی له سوریادا ده‌ستیپێكرد و داوایان له فه‌ره‌نسیه‌كان كرد كه سوریا به‌جێبهێلێن، له دوای ماوه‌یه‌كی درێژ له ژێرده‌سه‌ڵاتی مانداتی فه‌ره‌نسا سوریا له رێكه‌وتی 17ی 4ی 1946 سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی به‌ده‌ستهێنا.
گه‌لی كورد وه‌ك یه‌كێك له پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌لگای سوریا هاوبه‌شی خه‌بات و تێكوشانی گه‌لی سوریا بوون له پێناو به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وله‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ، هیواداربوون كه حكومه‌تی نوێی سوریا ماف و ئازادییه سیاسی و كه‌لتوورییه‌كانیان بناسێت وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی سوریا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت،به‌داخه‌وه حكومه‌تی سوریا له دوای به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی هیچ جۆره گرنگییه‌كی ئه‌وتویان به ماف و داواكارییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد نه‌دا، به پێچه‌وانه‌وه دژی خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد بوون،ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك بریار له دژی گه‌لی كورد ده‌ركران بۆ گۆرینی سیما نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ناوچه كوردییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان،له‌وانه‌ش مه‌رسوومی ژماره(193) و مه‌رسوومی ژماره(1939)كه تایبه‌ت بوون به ڕێگریكردن له كورد له خاوه‌ندارێتی زه‌وی و زار و مولك و گورینی ناوی شوێنه گشتی و تایبه‌ته‌كان بۆ عه‌ره‌بی،جگه‌له‌مه حكومه‌تی سوریا به ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك چاكسازیی له ژێرناوی یاسای چاكسازیی كشتۆكالی ده‌ستیكرد به لیسه‌ندنه‌وه‌ی زه‌وی جوتیارانی كورد ،دواتر ئه‌م پارچه زه‌ویانه به‌سه‌ر جوتیارانی عه‌ره‌ب دابه‌ش كران،هه‌روه‌ها بۆ سڕینه‌وه‌ی شوناس و ناسنامه‌ی كوردی له جه‌زیره له سالی 1962 سه‌رژمێرییه‌كی نائاسایی له پارێزگای حه‌سه‌كه به شار و گونده‌كانه‌وه له یه‌ك ڕۆژدا به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته ئه‌نجام دا،به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی سه‌رژمێره‌ییه‌كه(120)هه‌زار كورد له ناوچه كوردییه‌كان له ناسنامه‌ی سوریا بێبه‌شكران وه‌كو بێگانه مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرد له ته‌واوی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان بێبه‌شكران.
یه‌كێك له دیارترین پلانه سیاسییه‌كانی حكومه‌تی سوریا بۆ سرینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كورد پرۆژه‌ی محه‌مه‌د ته‌له‌ب هیلال بوو كه له سالی 1963 لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به ناونیشانی(دراسه عن محافگه الجزیره من النواحی السیاسیه-الاجتماعیه-القومیه)ئاماده‌كرد كه له(216)لاپه‌ره پێكهاتبوو ،له‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌دا داوا له حكومه‌تی سوریا ده‌كات بۆ سرینه‌وه‌ی شوناس و ناسنامه‌ی كوردی له ناوچه‌ی جه‌زیره ژماره‌یه‌ك ڕێكار و میكانیزم بگرێته به‌ر له‌وانه‌ش:
1- په‌یره‌وكردنی سیاسه‌تی پشتێنه‌ی عه‌ره‌بی له ناوچه سنوورییه‌كانی سوریا و توركیا.
2- راگواستنی كورد و نێشته‌جێكردنی عه‌ره‌ب له ناوچه كوردنشێنه‌كان.
3- ڕێگریكردن له كردنه‌وه‌ی قوتابخانه و په‌یمانگای زانستی له ناوچه كوردییه‌كان
4- سنوورداركردن و قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی زمانی كوردی و ئه‌نجامدانی چالاكی كه‌لتووری و فه‌رهه‌نگی.
5- هاندانی كورد له دژی كورد
6- ڕێگرتن له كاركردنی كورد تاكو ده‌كه‌ونه دۆخێكی ناله‌بارو ناچاربن ناوچه‌كانیان به‌جێبهێلێن.
سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردن و نكۆلیكردن له بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك یه‌كێك له پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵگای سوریا به‌رده‌وامی هه‌بوو،كورد له گشت مافه مه‌ده‌نی وكه‌لتووری و فه‌رهه‌نگی و سیاسیی و ئابووری و كومه‌لایه‌تی بێبه‌شكرابوون،هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی سوریا له نێوان ساڵانی 1966-1970 هه‌ڵمه‌تیكی نوێی ده‌ستگیركردنی كورد و سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی كورد ده‌ستپێكرد، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به دووه‌م گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی كورد داده‌نرێت.
له دوای گه‌یشتنی حافز ئه‌سه‌د به ده‌سه‌ڵات له ساڵی 1970 هه‌ڵویست و سیاسه‌تی حكومه‌تی سوریا به‌رامبه‌ر كورد هیچ گورانكارییه‌كی بنه‌ره‌تی رووینه‌دا،به‌ڵكو حكومه‌ت هه‌ر به‌رده‌وام بوو له سیاسه‌تی نكۆلیكردنی كورد و پێنه‌دانی مافه سیاسی و كه‌لتووریه‌كان و گورینی ناوی گوند و شاره‌كان بۆ عه‌ره‌بی، له هه‌ندێك وێستگه‌ی سیاسی له سوریا جۆره كرانه‌وه‌یه‌كی كه‌لتووری و فه‌رهه‌نگی به‌رامبه‌ر كورد په‌یره‌وده‌كرا،سه‌ره‌رای ئه‌م جۆره كرانه‌وه فه‌رهه‌نگی و كه‌لتورییه حكومه‌تی سوریا به‌رده‌وام بوو له به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه كوردنشێنه‌كان به‌تایبه‌تی له نێوان ساڵانی 1974-1975 ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی كه‌مه‌ربه‌ندی عه‌ره‌بی كرد كه به یه‌كێك له به‌رنامه گه‌وره‌كانی به عه‌ره‌بكردنی ناوچه كوردنشێنه‌كانی جه‌زیره داده‌نرێت،حكومه‌ت له رێگای ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی گۆرینی دیموگرافیای ناوچه كوردیه‌كانی ئه‌نجامدا،هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا حكومه‌ت هوزه عه‌ره‌بیه‌كانی له پارێزگای حه‌له‌ب و ره‌ققه‌وه هێنا و له جه‌زیره‌ی دڵی ناوچه كوردییه‌كان نێشته‌جێی كردن،ئامانجی سه‌ره‌كی حكومه‌ت له‌م پرۆژه‌یه دابرینی ڕۆژئاوای كوردستان بوو له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و پێدانی سیمایه‌كی عه‌ره‌بی به ناوچه كوردییه‌كانی سه‌ر سنووری نێوان توركیا و عێراق.
له سه‌ره‌تای سالی 1976 حافز ئه‌سه‌د به شێوه‌یه‌كی كاتی كۆتایی به چه‌ند سیاسه‌تێكی نه‌ژادی دژ به كورد هێنا،له‌وانه‌ش گوشاری سیاسی له‌سه‌ر كورد كه‌مكرده‌وه و سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردن له ناوچه‌ی جه‌زیره رایگرد،له راستیدا ئه‌م سیاسه‌ته كاتی بوو ئامانجی حكومه‌ت له په‌یره‌وكردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌یه په‌رتكردنی لایه‌نه نه‌یاره‌كانی بوو،حافز ئه‌سه‌د وا باش ده‌زانی كه له‌م قۆناغه‌دا نابێت له سوریادا به‌ره‌ی زۆر دژ به‌خۆی بكاته‌وه،به‌ڵكو وا باش زانی كه دۆخی ناوخۆی ولات ئارام بكاته‌وه و پێگه‌ی ده‌سه‌لاته‌كه‌ی به‌هیزتر بكات،بویه بریایدا به شاره‌زاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد بكات،به‌داخه‌وه سه‌ره‌رای بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندی و لێكتێگه‌یشتنه‌ی نێوان كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان و حافز ئه‌سه‌د حكومه‌تی سوریا له‌سه‌ر بنه‌مای پڕۆژه‌ی محه‌مه‌د ته‌له‌ب هیلال به بریاری وه‌زیری خوێندنی باڵا ژماره(687-976)بریادرا به وه‌رنه‌گرتنی قوتابیانی كورد له زانكو و په‌یمانگه‌كان،ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی ناسنامه‌ی سووری نه‌بوون.
له درێژه‌ی سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه كوردییه‌كانی سوریا حكومه‌ت له ساڵانی 1976-1980چه‌ند مه‌رسومێكی تایبه‌ت ده‌ركرد بۆ گورینی ناوی ناوچه كوردییه‌كان بۆ عه‌ره‌بی،هه‌ر به‌هۆی به‌رده‌وامی كاركردن به‌و بڕیاره بۆ به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه كوردنشێنه‌كان ته‌نها له پارێزگای حه‌سه‌كه ناوی (321)گوند و ناوچه‌ی كوردی به عه‌ره‌بی كران،بۆ نمونه عامودێ گۆڕدرا بۆ ئه‌دنیه،سه‌رێكانی گۆڕدرا بۆ رأس العین،درباسیه گۆڕدرا بۆ خه‌سانیه،كۆبانێ گۆڕدرا بۆ عین العرب،هه‌روه‌ها هه‌ر له میانه‌ی په‌یره‌وكردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌یه (151)گوندی عه‌فرین و (161)گوندی كۆبانێ ناوه كوردییه‌كانیان گۆڕدرا بۆ عه‌ره‌بی.
له كوتایی ساڵانی حه‌فتاكان و سه‌ره‌تای هه‌شته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا سوریا دوچاری ئاژاوه‌ی ناوخۆیی بوو، به‌هۆی ململانێی توندی نێوان كۆمه‌له‌ی ئیخوان موسلمین و حكومه‌ت به سه‌ركردایه‌تی حافز ئه‌سه‌د سوریا پێی نایه ناو دۆخێكی دژواری سیاسییه‌وه،له‌دوای گه‌رمبوونی ملمڵانێ و ناكوكیه‌كانی نێوانیان شه‌ر و پێكدادانی سه‌ربازی له نێوانیاندا روویداـ،سه‌ره‌نجام له رێكه‌وتی 2ی شوباتی 1982 شه‌ڕو رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌وره له حه‌ما له نێوان هه‌ردوو لایه‌ن ده‌ستیپێكرد،له‌دوای مانگێك له شه‌ڕ و كوشتار(له 2ی شوبات تاوه‌كو 28 شوباتی 1982) حكومه‌تی سوریا توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و كوتایی به ئیخوان موسلمین بهێنرێت،له‌م ناكوكی و ملمڵانیه‌دا كورد زیاتر پشتگێری حكومه‌تی حافز ئه‌سه‌دی كردووه،به ئومێدی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ڕۆژێك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بكات و چاره‌سه‌ری گرفتی بێ ناسنامه‌كان بكات و پڕۆژه‌ی پشتینه‌ی عه‌ره‌بی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
له پاداشتی هه‌ڵویستی ئه‌رێنی كورد به‌رامبه‌ر حكومه‌تی سوریا له ماوه‌ی شه‌ر و رووبه‌روویوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیخوان موسلمین سیاسه‌تی چه‌وساندنه‌وه و سه‌ركوتكاریی به‌رامبه‌ر كورد له سوریا هه‌لوه‌شێندرایه‌وه،لێپێپیچنه‌وه‌ی ئه‌منی دژی سه‌ركرده‌كانی كورد كه‌متربوو،جۆرێك له ئازادی فه‌رهه‌نگی و كه‌لتوری به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ڕێگه‌ی پێدرا،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ره‌رای ئه‌و كرانه‌وه فه‌رهه‌نگییه له هه‌شته‌كان و نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردن وه‌ك به‌شێك له پلان و سیاسه‌تی حكومه‌ت درێژه‌ی هه‌بوو،هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كی سیاسی و سه‌ربازی خۆی خسته‌گه‌ر بۆ به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه كوردنشێنه‌كان و گورینی ناوی گوند و شاره كوردییه‌كان بۆ عه‌ره‌بی و قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی كوردی و گورانی و موسیقای كوردی و قه‌ده‌غه‌كردنی ناولێنانی منداڵان به ناوی كوردی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین مه‌رسوومی تایبه‌ت ده‌ركران له‌وانه‌ش مه‌رسوومی 9213 له رێكه‌وتی 12ی 5ی 1987 كه په‌یوه‌ست بوو به به‌عه‌ره‌بكردنی ناوی یه‌كه‌ی ئیداری و گوند و شار و شوێنی كاری گشتی و ئوتێل و چێشتخانه له ناوی كوردییه‌وه بۆ عه‌ره‌بی،مه‌رسوومی 5259 له رێكه‌وتی 1ی 11ی 1989 كه په‌یوه‌یست بوو به ته‌نیا به‌كارهێنانی زمانی عه‌ره‌بی له داموده‌زگا فه‌رمییه‌كاندا،هه‌روه‌ها ده‌رچوونی دوو مه‌رسوم له سالی 1989 كه تایبه‌تبوون به‌قه‌ده‌غه‌كردنی قسه‌كردن و گفتوگوكردن به زمانی كوردی و قه‌ده‌غه‌كردنی گۆرانی و موسیقای كوردی.
حافز ئه‌سه‌د له رێكه‌وتی 10ی 6ی ساڵی 2000 پاش سی ساڵ له حوكمرانی له ته‌مه‌نی 69 سالیدا كۆچی دوایكرد،به‌شار ئه‌سه‌دی كوڕی له شوێنی ده‌ستی به ده‌سه‌ڵاتداری كرد،هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تای حوكمرانی خۆیدا به‌لێنی چاكسازی و كرانه‌وه‌ی سیاسی به كۆمه‌لگای سوریا دا كه له مێژوویی سیاسی سوریا به به‌هاری دیمه‌شق ناسراوه،ته‌نانه‌ت داوایكرد گۆڕانكاری بنه‌ره‌تی له ڕه‌وشی گشتی سوریادا بكرێت،هه‌ر له چوارچێوه‌ی پراكتیزه‌كردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌دا 600 زیندانی سیاسی ئازادكران و بڕیاری لێخۆشبوونی گشتی بۆ زیندانیانی سیاسی و نا سیاسی ده‌ركرد،به‌لام به‌داخه‌وه ئه‌م ڕه‌وشه نوێیه‌ی كه هاتبووه كایه‌وه ماوه‌كه‌ی زۆر كورتخایه‌ن بوو،حكومه‌تی سوریا جۆرێك مه‌ترسی لای دروستبوو له‌وه‌ی له داهاتوودا توانای ئه‌وه نه‌بێت كۆنتڕۆلی لێكه‌وته‌كانی ئه‌و چاكسازی و كرانه‌وه سیاسییه بكات،بویه ده‌بینین له دوای تێپه‌ربوونی ماوه‌یه‌ك حكومه‌تی سوریا به‌ته‌واوی له‌و بریار و به‌ڵێنانه‌ی پاشگه‌زبووه كه گرتبوویه به‌ر بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و كرانه‌وه‌ی سیاسی،كوردیش وه‌ك یه‌كێك له گرنگترین و كاریگه‌رترین ئه‌كته‌ری ناوخۆیی سوریا له كاریگه‌رییه‌كانی گۆرینی سیاسه‌تی حكومه‌تی سوریا به‌دوور نه‌بوو،له‌م باره‌یه‌وه له 20ی 5ی ساڵی 2000دا به‌پێی بریاری 786 جه‌ختی له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی زمانی كورد له كۆبوونه‌وه و ڤیستیڤاڵه‌كاندا كرده‌وه.
به‌مجۆره كرانه‌وه‌ی سیاسی كورتخایه‌ن بوو سه‌رده‌می سه‌ركوتكردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد له‌لایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه ده‌ستیپێكرد،حكومه‌ت به‌رده‌وام بوو له سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه كوردنشێنه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی ناسنامه‌ی كوردی و فێربوونی زمانی كوردی و چالاكی و بلاوكراوه‌ی كوردی،به‌رده‌وامی نكولیكردن له بوونی كورد بووه هۆی به‌رپاكردنی گه‌وره‌ترین ڕاپه‌رین و خۆپیشاندانی كورد له مێژووی هاوچه‌رخی سوریادا له 12ی 3ی ساڵی 2004،ئه‌م راپه‌رینه له مێژووی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی به قامیشلۆ ناوی ڕۆیشتووه، هوكاری سه‌ره‌كی سه‌رهه‌لدانی ئه‌م راپه‌رینه ده‌گه‌رێته‌وه له بێ هیوابوونی كورد له دروستكردنی گۆڕانكاری له ناو ده‌وله‌تی سوریا و داخرانی ده‌رگای كرانه‌وه‌ی سیاسی و چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له سوریا.
له دوای خستنه‌رووی سیاسه‌تی حكومه‌تی سوریا به‌رامبه‌ر به پرسی كورد له رۆژئاوای كوردستان له نیوان ساڵانی(1970-2004)گه‌یشتینه ئه‌و راستییه كه حكومه‌ته‌كانی سوریاچه‌ندین جۆری سیاسه‌تیان گرتووته‌به‌ر بۆ به عه‌ره‌بكردنی ناوچه كوردنشێنه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كه ده‌توانین به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه پولینی بۆ بكه‌ین:
یه‌كه‌م:عه‌ره‌بكردنی گوند و شار و ناوچه كوردییه‌كان: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی سوریا هه‌م له رووی سه‌ربازی و هه‌م له‌رووی دارایی یه‌وه هه‌موو هه‌ول و توانایه‌كی خۆی خستوته گه‌ر بۆ به‌عه‌ره‌بكردنی گوند و شار و ناوچه‌كانی كوردستان.
دووه‌م:هاورده‌كردنی هوزه عه‌ره‌بیه‌كان بۆ ناوچه كوردییه‌كان:بێگومان حكومه‌تی سوریا له دوای به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانیان بۆ زیاتر هاورده‌كردنی عه‌ره‌ب په‌نایان بردووته به‌ر راگواستنی كورد و دروستكردنی یه‌كه‌ی نێشته‌جێبوون،جگه‌له‌مه‌ش په‌نایان بردوته به‌ر پرۆژه‌ی جۆرا و جۆر بۆ به‌عه‌ره‌بیزكردنی ناوچه كوردییه‌كان له‌وانه‌ش پڕۆژه‌ی محمد ته‌له‌ب هیلال و ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری نائاسایی حه‌سه‌كه سالی 1962.
سێیه‌م:گورینی دیموگرافیای ناوچه كوردییه‌كان له‌وانه‌ش جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كه‌مه‌ربه‌ندی عه‌ره‌بی له ناوچه‌كوردییه‌كانی سه‌ر سنووری توركیا و عێراق
چواره‌م:گورینی ناوی گوند و شاروچكه و گه‌ره‌ك و قوتابخانه و مزگه‌وته كوردییه‌كان بۆ عه‌ره‌بی.
پێنجه‌م:قه‌ده‌غه‌كردنی ناونوسكردنی مندالی كورد به ناوی كوردی و قه‌ده‌غه‌كردنی خوێندن به زمانی كوردی.
له كوتاییدا توێژه‌ر له توێژینه‌وه‌كه‌ی خۆیدا گه‌یشتووته كۆمه‌لێك ئه‌نجام كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه پۆلینی كردووه:
یه‌كه‌م: له دوای كوتایهاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و دابه‌شبوونی میراتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، سوریا یه‌كێك بوو له‌و ده‌وله‌تانه‌ی كه‌له ئه‌نجامی دابه‌شكردنی میراتی عوسمانیه‌كان كه‌وته ژێر مانداتی فه‌ره‌نسی،رۆژئاوای كوردستانی لكێنراو به سوریا به‌هه‌مانشێوه كه‌وته ژێر مانداتی فه‌ره‌نسی تاكو 1946،له دوای سه‌ربه‌خۆبوونی سوریا له ساڵی 1946 حكومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی سوریا سیاسه‌تێكی توندیان به‌رامبه‌ر كورد گرتوته‌به‌ر، سه‌ركوتكردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد و به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه كوردنشێنه‌كان و گورینی ناوی گوند و شاره‌كان بۆ عه‌ره‌بی و قه‌ده‌غه‌كردنی فێربوونی زمانی كوردی و قه‌ده‌غه‌كردنی گورانی و موسیقای كوردی و دابه‌شكردنی زه‌وی جوتیارانی كورد به‌سه‌ر عه‌ره‌ب یه‌كێك بوو له سیماكانی دیاری سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ته‌كانی سوریا،ئه‌م سیاسه‌ته‌یه له رێگای چه‌ندین رێكار و میكانیزم گه‌یشته لوتكه به‌تایبه‌تی له رێگای پرۆژه‌ی محه‌مه‌د ته‌له‌ب هیلال و سه‌رژمێری نائاسایی پارێزگای حه‌سه‌كه 1962.
دووه‌م:كاتێك حافزئه‌سه‌د له سالی 1970 ده‌سه‌لاتی گرته ده‌ست به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه كوردیه‌كان و راگواستنی كورد و هاورده‌كردنی عه‌ره‌ب بۆ خاكی رۆژئاوای كوردستان گه‌یشته لوتكه،به‌تایبه‌تی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی كه‌مه‌ربه‌ندی عه‌ره‌بی له ناوچه كوردییه‌كان له نێوان سالانی 1974-1975 كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان به‌جێهێشت،ئامانجی سه‌ره‌كی حكومه‌ت له‌م پرۆژه‌یه‌دا بریتی بوو له به‌عه‌ره‌بكرنی ناوچه كوردییه‌كان و سرینه‌وه‌ی كورد له ناوچه سنوریه‌كانی سوریا و ناچاركردنی جوتیارانی كورد بۆ كوچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی سوریا.
سێیه‌م:له هه‌شته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م سوریا ڕووبه‌رووی كێشه‌ی ناوخۆیی بووه،حكومه‌تی سوریا بۆ رێگری له كردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی دیكه‌ی ئوپۆزسیون سیاسه‌تی سه‌ركوتكردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سوریا كه‌مكرده‌وه،جۆرێك نزیكبوونه‌وه له نێوان كورد و حكومه‌تی سوریا هاته كایه‌وه، كرانه‌وه‌یه‌كی كه‌لتووری و فه‌رهه‌نگی به‌رووی كوردا ده‌ستیپێكرد،هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه كورد مه‌یلێكی بۆ پاڵپشی و پشتگێری حكومه‌تی سوریا هه‌بێت له كاتی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئیخوان موسلمین.
چواره‌م: بوونی ناكوكی و ملمڵانێی مێژوویی نێوان سوریا و توركیا و عێراق كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان هه‌بووه،حكومه‌تی سوریا وه‌ك تاكتیكی سیاسی بۆ فه‌راهه‌مكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی یارمه‌تی ئوپۆزسیونی ئه‌و دوو ده‌وله‌ته‌ی داوه،هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارته كوردییه‌كانی پارچه‌كانی تری كوردستان داوه، هه‌میشه ده‌رگای بۆ پارته كوردییه‌كانی به‌شه‌كانی تری كوردستان كراوه‌بووه.
پێنجه‌م: كاتێك به‌شار ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست به ئاشكرا نیازی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و كرانه‌وه‌ی سیاسی راگه‌یاند كه‌له مێژووی هاوچه‌رخی سوریا به به‌هاری دیمه‌شق ناسراوه،حكومه‌تی سوریا هه‌رزوو له به‌ڵێنه‌كانی خۆی په‌شێمان بووه و سیاسه‌تی سه‌ركوتكردنی كورد و به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه كوردنشینه‌كان و یاساخ كردنی فێربوونی زمانی كوردی و په‌راوێزخستنی كورد به توندتر له جاران ده‌ستیپێكرده‌وه،سیاسه‌ته تونده‌كانی حكومه‌تی سوریا به‌رامبه‌ر به كورد بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕینی 12ی ئاداری 2004 كه به ڕاپه‌ڕینی قامیشلو به‌ناو بانگه.،ئه‌م ڕاپه‌ڕینه كاردانه‌وه‌ی كوردی رۆژئاوابوو به‌رامبه‌ر په‌راوێزخستنی كورد له ژیانی سیاسی سوریادا.









