پارتی له كوێ بێت كوردایه‌تی و شكۆمه‌ندی له‌وێیه
رێبوار حەمەلاو شوانى
مێژووی ده‌یان ساڵه‌ی خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی كورد ” پێمان ده‌ڵێت ، به تایبه‌تی له كاته سه‌خت و هه‌ستیاره‌كان ، هێزه و لایه‌نه تێكۆشه‌ره‌كان له نێو وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌كاندا تاقی ده‌كرێته‌وه، به‌تایبه‌تی له مێژووی هاوچه‌رخی خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان و كوردستانیشدا ،پارتی دیموكراتی كوردستان ، وه‌ك میراتگر ، شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ، ته‌نها له چوار چێوه‌ی كاروباری حزبێكی سیاسی و جوگرافیاییه‌كی دیاریكراو نه‌بووه ، به‌ڵكو وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر له سه‌ر ئاستی هه‌موو كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه ، له‌هه‌موو قۆناغه سه‌خت و گرنگه و جیاوازه‌كاندا ، پارێزه‌ری دۆزی نه‌ته‌وه‌ی كورد و مافه‌ره‌واكانی و ئینجا توانیویه‌تی هاوسه‌نگیی هێز له ناوچه‌كه بپارێزێت و له هه‌موو قۆناغ و گۆرانكارییه‌كان دا و ئاراسته‌ی رووداوه‌كان به‌رو به‌رژوه‌ندیی گشتی وه‌ربگیرێت و ڕێگه‌ش نه‌دات جارێكی تر پرسی كورد ببێته قوربانی به‌رژوه‌ندی زڵهێزانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییدا ،ئه‌و ڕۆڵه مێژووییه ، خوێندنه‌وه‌ی ژیرانه و راستییانه‌یه بۆ ڕووداو و پێشهاته‌كانی ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی سیاسی و پێشهاته نوێیه‌كان ، هه‌میشه له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی پرسه گرنگ و ستراتیژییه گه‌وره‌كانه ، و له نێو هه‌موو رووداوه كاریگه‌ره‌كان دا پارتی سه‌نگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه
به‌تایبه‌تی له هه‌لومه‌رجی ئێستای خه‌بات و گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا ، پێوه‌ری سه‌ره‌كی و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ، بریتییه له نزیكبوونه‌وه و هاوبه‌شی له هه‌موو سه‌ختی و ناوخۆشییه‌كان و ویست و داواكارییه‌كانی گه‌لی كورد و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه بۆ بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌بات و به‌رخودانی چه‌ندین ساڵه، سازش نه‌كردن له سه‌ر مافه‌ره‌واكانی كورد وكوردستان و ئینجا هه‌میشه قوربانیدان و باجدان له پێناو به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمان ، جیاواز له هه‌موو هێزو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ته‌نها بیر له‌خۆیان و به‌رژوه‌ندی حزبی به‌رته‌سه‌ك ده‌كه‌نه‌وه و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی كوردستان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه ، سیاسه‌تكردنیان ببێته ئامرازێ بۆ ده‌ستكه‌وتی كه‌سی و پارێزگاریكردن له به‌رژوه‌ندییه حزبییه‌كانه‌وه، پارتی به‌وردی و به‌كرده‌وه ئه‌مڕ ڕێگه‌یه‌ی خه‌باتی هه‌ڵبژاردووه و ستراتیژیی خۆی له سه‌ر بنه‌مای خزمه‌تكردن راسته‌قینه بۆ نه‌ته‌وه و نیشتیمان و جه‌ماوه‌ری كوردستان و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و دوور له هه‌موو ده‌ستكه‌وتێكی كاتی و حزبایه‌تی به‌رته‌سك
ئه‌و دیدگا نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی وایكردووه ، كه پارتی دیموكراتی كوردستان به رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ، وه‌ك كاره‌كته‌رێكی گه‌وره، خاوه‌ن كاریگه‌ر و قورسایی له گۆڕه‌پانی خه‌باتی سیاسیی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه ، به‌شێوه‌یه‌كی پڕ بایه‌خ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م پێگه و هێزو قورساییه به‌هێزه هه‌ر له خۆیه‌وه نه‌هاتووه و ڕێكه‌تێك نییه ، به‌ڵكو به‌ر ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ت و خوێندنه‌وه و دیپلۆماسی و سیاسه‌ته ژیرانه ورابه‌رایه‌تی سه‌رۆك مسعود بارزانی و ئه‌زموونی له‌مێژێنه‌یه و ئه‌مڕۆش به هه‌مان نه‌فه‌سی به‌رگریكردن له مافه‌ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌یی كورد و گشت پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی وئایینزاكان ، به‌وپه‌ری دیپلۆماسییه‌وه كار ده‌كات و تێده‌كۆشێت
به‌تایبه‌تی له قۆناغی ئێستای خه‌باتدا ، به دیدگایه‌كی ستراتیژیی دوورمه‌ودا و بوێری له بڕیارداندا و هه‌میشه هه‌نگاوه‌كانی له پێناو به‌رژوه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد بووه و هه‌میشه پێشه‌نگ بووه له پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و دوور له بڕیاری و بیروبۆچوونی حزبایه‌تی به‌رته‌سك ـ به‌ڵكو خه‌باتێكه له پێناو چه‌سپاندنی سه‌قامگیری ، دابینكردنی ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كان هه‌ر له زاخۆوه وتا هه‌ڵه‌بجه به ستراتیژی و سه‌وره‌ی بۆ كوردستان ئه‌ویش ( یه‌ك هه‌رێم ، یه‌ك په‌رله‌مان ، یه‌ك حكوومه‌ت ،یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه)، له پێناو خزمه‌تكردنی گه‌لی كورد و پارێزگاریكردن له شكۆی كوردوكوردستان، بۆیه پارتی ئه‌و حزبه‌یه كه هه‌میشه ئامانجی سه‌ره‌كی بریتیه له پارێزگاریكردن له شكۆ و گرنگیدان به بژێویی خه‌ڵكی كوردستان ، به‌دڵنییاییه‌وه متمانه‌وه و مێژوو گه‌واهیده‌ر و سه‌لمێنه‌ره پارتی له هه‌ر شوێنك بێت ، ئاوه‌دانی و شكۆمه‌ندی و كوردایه‌تی ئاوه‌دانی ژیانی راسته‌قینه له‌وێیه









