کردنەوەی یەکەم پێشانگەی کوردی لەپایتەختی هەرێم

کردنەوەی یەکەم پێشانگەی کوردی لەپایتەختی هەرێم لەژێرناونیشانی (بەکوردی نووسین بەکوردی هزرین)
ئەم بیرۆکەناوازە وەرچەرخانێکی مێژووی دەبێ لەباشوری کوردستان،لە٤ی ٦ی٢٠٢٦ دەست پێدەکات بۆماوەی حەوت ڕۆژبەردەوام دەبێ، زیاتر لە100ناوەندو وەشەخانە بەشداری کردووە لەهەرێمی کوردستان و پارچەکانی ترو دەوروبەرو ئەوروپا لەکتێبی هەمەجۆروبیرووهزر وڕای جیاواز لەلایان زۆربەی نووسەران مان بەکتێبە دانسقەکانیان کەئاشناکردنی زیاتری خوێنەر ونوسەران زیاترگرنگی دان بەکتێبی کوردی وئاشنابوون وه دەولەمەند کردنی ناوەندەکانی ڕۆشنبیری زیاترگۆڕینەوەی بیروهزری جیاوازی ئەدەبی وزانستی ومەعریفی…هتد،بەبەشداری هەمووچین وتوێژێک وەکو خوێنەرونوسەر ڕۆلی یان دەبی کەپردێکی پەیوەندی روحی بەیەکەوەدەبەستێت بەدلنیایەوە دەرئەنجامێکی گرنگی ئەرێنی دەبێ لەکۆمەلگای کوردی وناوچەکە چاڵاکیەکی مێژووی لەخۆدەگرێت،دەمهەوێ بلێم زۆرسوپاسی ئەوبەڕێزانەدەکەم بیرۆکەیان خستەڕوو کاریان کردووە ڕێکیان خستووە بەئەرکی خۆیان زانیوە بەبێ ماندووبوون وەهاوکاربوونە بەتایبەتی بەڕێز(م.ڕێبین فتاح) بۆئەوەی خزمەتێکی گشتی کوردستان بکەن ،بەتایبەتی ناوەندەکانی ڕۆشنبیری گرنگی وپێشکەوتنی زیاتر بەخۆببینێ،بەرهەمێکی واتادارو ئامانجی گرنگ دەپێکێت وەدەبێتە کۆکەروەی هەمووان ،وەبۆزیاتر هۆشیاری تاکی کۆمەلگا لەهەمووبوارەجیاوازەکاندا،هیوای بەردەوامی وسەرکەوتن دەخوازین.
لێهات شێخ غازی کاکەیی