مه‌سروور بارزانی پارێزه‌ر و داكۆكیكاری مافه ده‌ستوورییه‌كانی كوردستان له عێراقی فیدراڵی
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
له ره‌وشێكی پڕ گرژی و ئاڵنگارییدا كه به‌سه‌ر ناوچه‌كه و عێراقدا تێده‌په‌ڕێت ، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی وده‌ستووری گشت هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌یه تا ئه‌م دوورگه ئارام و سه‌قامگیره له شهڕوگرژییهكانی جه‌مسه‌ره ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌دوور بگرێت و بپارێزێت ، به‌تایبه‌تی كه ساڵانێكی زۆره چه‌ندین پرسی گرنگ و ده‌ستووری له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه به هه‌ڵواسراویی و بێ چاره‌سه‌ری ماوه‌ته‌وه وئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆكاری بێ متمانه‌یی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و زۆرجارانیش ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سه‌ربازی و سیاسی و ئینجا گوشار‌و گه‌مارۆ وگهلهكۆمهكی له‌سه‌ر گه‌لی كورد و قه‌واره‌ی كوردستان ، له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وراز ونشێوانهی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان و عێراقدا و له ره‌وشێكی هه‌ستیار و چاره‌نووسسازی وه‌ك ئێستادا ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ، مه‌سروور بارزانی ، هه‌میشه له پێناو تواندنه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه سیاسییه‌كانی هه‌ر دوو حكوومه‌ت و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و سازان و هاوسه‌نگی و ئینجا ڕێككه‌وتننامه‌كان و پابه‌ندبوون به ده‌ستووری له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵ نه‌ك ناوهندگهڕایی رژه له‌سه‌ر ماف و داوا ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد ، كه ساڵانێكی زۆره كێشه‌ی سه‌ره‌كی بووه له نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا
هه‌موو سه‌ردانه و دیداره‌كان له دوێنی وبه‌تایبه‌تی سه‌ردانی فه‌رمی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ، ته‌نها چه‌ند دیداروكۆبوونهوهیهكی پۆرتۆكۆڵی و ئاسایی نه‌بوو ، به‌ڵكو په‌یام و هه‌نگاوێكی سیاسی و دیپلۆماسی زۆر گرنگ بۆ گشت هێزولایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ، په‌یامێك كه هه‌ڵگری لۆژیك و ئاشتی و چاره‌سه‌ری و سه‌قامگیری و پابه‌ندبوون به‌هاوبه‌شی ،سازان و هاوسه‌نگی ، هه‌روه‌ها رژد بوون له سه‌ر ئه‌و راستییه‌ی كه گه‌لی كورد و هه‌رگیز له‌سازش له‌سه‌ر مافه‌ره‌وا ده‌ستوورییه‌كانی ناكات و خۆی بۆ هیچ گه‌له‌كۆمه‌كی و فشارێكی سیاسی و سه‌ربازی وئابووری ناچه‌مێنێت
ئه‌م كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ فه‌رمیانه‌ی مه‌سروور بارزانی ، به لۆژیك و زمانێك كه سه‌رچاوه‌كه‌ی جه‌ختكردنه‌وه و رژدبوونه له سه‌ر چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی پابه‌ند بوون به ده‌ستوور و ڕێزگرتن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانی . ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌رپرسیارانه و كوردپهوهرانهی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان سه‌لمێنه‌ری په‌یامێكی گرنگه بۆ گشت هێزولایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌غدا بۆ پابه‌ند بوون به هاوبه‌شی و ده‌ستوور وه‌ك دادوه‌رێك له نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا ؛ به‌تایبه‌ت كه كوردستان هه‌میشه به‌شێكی گرنگ و ستراتیژی بوو له ڕێگریكردن له تاكره‌ویی وناوهندگهڕایی و ئینجا هاوسه‌نگی و سه‌قامگیری له عێراق وناوچهكهدا
مه‌سروور بارزانی ،له‌ماوه‌ی سه‌ردانه 48 كاتژمێرریهكهی بۆ به‌غدادای پایته‌خت،ده‌نگی هه‌موو گه‌لی كورد بوو؛ ده‌نگ وئیرادهیهك كه‌تێیدا داوای جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور وهاوبه‌شی و پابه‌ندبوون به‌هه‌موو ڕێككه‌وتننامه‌كانی كوردستان و عێراقی فیدراڵی ده‌كرد .هه‌وڵوێست و كرده‌وه‌كانی بارزانی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه گه‌لی كورد به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر مافه‌ره‌وا ده‌ستوورییه‌كانی و قه‌واره‌ی ده‌ستووری كوردستان سازش و پاشه‌كشه ناكات و هه‌میشه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی رژده و جه‌خت له‌سه‌ر مافه‌كانی ده‌كاته‌وه
له پشت هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوه سیاسی ودیپلۆماسیانهدا ڕۆح و پاڵپشتی قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی وكوردایه‌تی و سه‌رۆك مسعود بارزانی به ڕوونی ده‌بینرا ؛ ڕێبازێك له‌سه‌ر بنه‌مای پارێزگاریكردن له سه‌ر قه‌واره‌ی یاسایی وده‌ستووری ،ته‌بایی و سه‌روه‌ری كوردستان و به‌رگریكردن له مافه نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی ده‌ستوورییه‌كانی له‌سه‌ر بونیاتنراوه،هه‌ر ئه‌وه‌شه پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕابه‌رایه‌تی بارزانی له هه‌موو قۆناغه سه‌خت وهه‌ستیاره‌كاندا هه‌میشه وه‌ك هێزی پاراستنی ئیراده و به‌رژوه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد پێشه‌نگ و له‌سه‌نگه‌ری داكۆكیكردنه له كوردوكوردستان
ئه‌م سه‌ردانه مێژووییه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان بۆ به‌غدای پایته‌خت ، له‌لایه‌ك هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌یه‌كی نوێی پهیوهندییهكانیك كوردستان و عێراقی فیدراڵی بوو ، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی و دیپلۆماسی و ده‌ستوورییه ، بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ده‌ستوور وهاوبه‌شی و گفتگۆگۆ له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و په‌یامێكی سیاسی به‌هێزی گه‌لی كوردستان بوو بۆ هه‌موو ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه كه خه‌ونیان به لێدانی سه‌نگ و پێگه‌ی كوردستان و لاوازكردنی ئه‌م قه‌واره‌یه‌یان ده‌بینی و ده‌دا و خه‌ونێك كه بۆ شكاندنی ئیراده و باوه‌ری كوردایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بوو ، چونكه كوردستان ، به پشتیوانی گه‌له‌كه‌ی و هه‌ڵوێستی به‌رپرسیارانه و پته‌وی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ، مه‌سروور بارزانی ، به‌رده‌وامه له پارێزگاریكردن له مافه ره‌وا ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان وبهمتمانه و ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه به‌ره‌و داهاتوویه‌كی ئارام و پڕ دڵنییایی و سه‌ربڵندانه هه‌نگاو ده‌نێت








