ئاشکرابوو منداڵەکە چۆن وونبووە..
بەگوێرەی زانیارییەکان، خێزانی ئەم منداڵە دانیشتووی هەولێرن و لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی (ئێندزە)ن، لە بناری قەندیل دوای ئەوەی بۆ سەردانی جەژنانە گەڕاونەتەوە گوندەکە، سەر لە ئێوارە منداڵەکەیان دیار نامێنێت و هۆکاری ونبوونیشی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییە و لەلایەن یەكێك لە كەسوكارەكەیەوە ڕفێندراوە.
نەهرۆ عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر لەوبارەیەوە رایگەیاندووە،”دایک و باوکی یاد سەرباز گوازراونەتەوە بۆ ئاسایشی ڕاپەڕین و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.”








