سزای عەجاج پێمان دەڵێت:- ڕەگ وڕیشەی ئێمە درێژەپێدەری خەبات وخۆڕاگریەکوردستانێکی بەهێزتر بنیات دەنێین
لێهات شێخ غازی کاکەیی
سزای عەجاج پێمان دەڵێت:- ڕەگ وڕیشەی ئێمە درێژەپێدەری خەبات وخۆڕاگریەکوردستانێکی بەهێزتر بنیات دەنێین،و
بەداخەوە ئێمەی گەلی کورد بەدرێژایی مێژوومان گەواهیدەری ئەوڕاستیەیە، نەیارانمان بەبێ هۆ هەمیشە دژایەتیەکی سەختی ئێمەیان کردووە وە بێ ویژدانانە ئازاری نەتەوەی کوردوکوردستان یان داوە بەبێ گوێدانە ویژدان وئاین ومرۆڤایەتی، کەئەمەش ڕێچکەیەکی دوورو درێژە هەمیشە نەوەبەدوای نەوە دژی ئێمە بەکاریانهێناوە درێغیان نەکردووە، بەڵام لەکۆتایەکەی دەبینین یەک بەدوای یەک دەگەنە سزایاسایەکەی خۆیان وە ئەو سزایە کەمترین ئازارە لەچاو تاوانەکانی بەرامبەر ئێمە کردویانە،بەڵام یاساسەروەرانە ئەوکردارە قێزەوەنانەیان دەهێنێتەوە یادو ئەنجامەکەی دەبینن هەست بەوتاوانانەی خۆیان دەکەن کەڕۆژگارێک بەزولم وزۆرداری دەسەڵاتیان بەقێزەوەنی بەکاردەهێنا بێگومان ڕێچکەشەرمەزاریەکەیان بۆدەمێنێتەوە،لەچاو ئەو کارەساتەقێزەوانانەی بەرامبەر تاک بەتاکی ئەم کوردستانە ئەنجامیان دابێ ئینجا هەریەک بەجۆرێک ئێستا ئێمە دەبیینین وگوێمان لێدەبێ تاوانبارانی وەکو عجاج وهاوشێوەکانی لێپێچینەوەبەسزای خۆیان دەگەن لەبەرامبەر ئەوتاوانانەی کە بەدرێژایی مێژوو له بیرناکرێت و بەسەدان چیرۆکی تراژیدیای جیاواز جیاوازی لێ درووست بووە کە باس لەڕاستیەکانی مێژووی دوێنێمان دەکات بەسەر نەتەوەیەکی بێگوناهـ وبێ تاوان هێناویانە بێ گوێدانە مندال وپیرو ئافرەت، هەرچەندە وەکو تاکێکی ئەم نیشتمانە وە نەوەیەکی جەرگ سوتاوی ئەم نیشتیمانە زیاتر بەسەر ئەو تاوانبارانەبێ هێشتا کەمە، بەڵام لەهەمان کات دلخۆشم بەدادگای کردنی وەهەمیشەسەربەرزی بۆڕۆلەکان ودایکە جەرگ سووتاوەکانی ئەنفال وجینۆساید و کیمیابارانی کوردستانە، سزای تاوانباران پێمان دەلێت ڕەگ وڕیشەی ئێمە درێژەپێدەری خەبات وخۆڕاگری نەتەوەیەکە بۆ بەهێزبوونی زیاتری کوردستانە بۆ ئایندەیەکی گەشاوەترە، زیاترڕێزگرتنە لەخوێنی شەهیدانی سەربەرز کەئامانجیان سەربەخۆی کوردستانی مەزن بوو.









