سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرۆژەیەکی نوێ لە سۆران دەکاتەوە
🔶 مەسرور بارزانی بەرزە پرد و شەقامی دووسایدی 40 مەتری سۆران دەکاتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14ـی ئایاری 2026، بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەرزە پرد و شەقامی دووسایدی 40 مەتریی سۆران دەکرێتەوە.
رۆژی 28ـی ئایاری 2024، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی دانا؛ یەکێک لە پڕۆژە ستراتیجییەکان بەرزە پرد و شەقامی دووسایدی 40 مەتریی سۆران بوو.
ئەم شەقامە دووسایدە و پێنج کیلۆمەتر درێژە، شەقامەکە بەرزترین پرد لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان لەخۆ دەگرێت، درێژییەکەی 250 مەترە بەرزییەکەشی 23 مەترە. تێچووی پردەکە 28 ملیار دینارە و کۆی گوژمەی پڕۆژەکە 50 ملیار و 500 ملیۆن دینارە.









