ئێران خەڵاتی 50 ملیۆن یۆرۆیی بۆ کوشتنی دۆناڵد ترەمپ دیاری دەکات
ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاند کە پڕۆژەیاسایەکی نوێیان ئامادە کردووە و هەر کەسێک یان لایەنێک بتوانێت دۆناڵد ترەمپی، سەرۆکی ئەمریکا بکوژێت، حکومەتی ئێران ناچار دەبێت خەڵاتێکی دارایی بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بەو کەسە بکات.
عەزیزی ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم بڕیارە وەک وەڵامێکە بۆ ئەو فەرمانەی ترەمپ کە بووە هۆی کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.









