14ى ئادار، رۆژى هه‌ڵهاتنی خۆرى ئازادیی کوردان
14ی ئادار، رۆژی له‌دایكبوونی شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدان و به‌رگری و خه‌باته، له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، رۆژى له دايكبوونى باوكی نه‌ته‌وه‌یی كورد (مەلا مسته‌فا بارزانى)يه.
مەلا مسته‌فا بارزانی، توانى له ته‌مه‌نێكى كورتدا گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ری و ده‌ستكه‌وت بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی تۆمار بكات. خزمه‌ت و خه‌بات كردن له‌پێناو نیشتمان لە دیارترین خه‌سڵه‌تەکانی بارزانی بوون. هەر لەو سۆنگەیەوە بارزانى فێری كردین، چۆك دانه‌ده‌ین، ماندوو نه‌بین، خۆڕاگر بین.
فێری كردین، هه‌رگیز له سه‌ركه‌وتن له خۆبایی نه‌بین و له شكستیشدا نا‌ئومێد نه‌بین.
فێری كردین، بۆ هیچ شتێك ده‌ست له مافه ره‌واكانى نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌ڵنه‌گرین.
فێری كردین، ئه‌گه‌ر كوردایه‌تیش گران بێت، به‌ڵام خیانه‌ت نه‌كردن ئاسانه.
بارزانى فێری كردین، خزمه‌تكردنی میلله‌ت گه‌وره‌ترین شانازیيه.
لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی، سەرکردەی خاکی و جەنهڕاڵی چیاکان، سەرکردەیەک كه تەواوی ژیانی لە خەبات و تێکۆشان بۆ گەیشتن بە مافە رەواکانی گەلی کورد و تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان بەخشی. سەری رێز و نەوازش بۆ رۆحی پاكى دادەنەوێنین.
سڵاو له گيانى پاكى بارزانى نه‌مر.
سڵاو له گيانى پاكى شه‌هیدانی رێگای رزگاری كورد و كوردستان.
ئەمیرە ئەنوەر









