میدیا لە نێوان بەرپرسیارێتیی نیشتیمانی و هەرزانیی سیاسیدا ..
بارزانیی نەمر، سیمبوولی نەتەوەیەکە نەک تەنها حیزبێک. کاتێک باس لە کەسایەتییە مێژووییەکان دەکرێت، پێویستە هەمووان بزانن کە سوکایەتیکردن بەم سیمبوولانە، سوکایەتییە بە مێژوو و خەباتی گەلێک.
ڕۆڵی ڕاستەقینەی میدیا و میدیاکار
میدیا بە دەسەڵاتی چوارەم دادەنرێت، ئەمەش ئەرکێکی قورس دەخاتە سەر شانی میدیاکاران. پێویستە میدیاکار لە جیاتی ئەوەی تەنها چاوی لە “لایک” و “کۆمێنت” و چەپڵەڕێزانی ناحەزانی کورد بێت، کەمێک کوردستانیانە بیر بکاتەوە و پارێزگاری لە پیرۆزییەکانی نەتەوەکەی بکات.
هەڵوێستێک بەرامبەر بێڕێزییەکانی کەناڵی NRT
ئەوەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی (NRT) ئەنجامی دا بە شێڵوکردنی وێنەی جەنابی بارزانیی نەمر، لوتکەی بێڕەوشتیی میدیایی و بێ ئەخلاقییە. ئەم کارە نابەرپرسانەیە بریندارکردنی هەستی ملیۆنان مرۆڤە و پێویستە بکەرانی بە تووندترین شێوە سزا بدرێن.
شەرم لە کوردبوونی خۆتان بکەن! ئێوە کە دەڵێن دەنگی خەڵکین و بێلایەنن، کوا ڕاستگۆییەکەتان؟”
ئایا لای ئێوە ئاساییە خاوەنی کەناڵەکەتان (شاسوار عەبدولواحید) بەو شێوەیە مامەڵە بە پرسە نەتەوەییەکانەوە بکات؟ ئێوە لە بری ئەوەی ڕاستییەکان بۆ خەڵک بڵێن، بوونەتە ئامرازی درۆ و چەواشەکاری لە کۆمەڵگادا. کاتێک سەرۆکەکەتان بۆ کورسی و بەرژەوەندیی تایبەت خۆی دەفرۆشێت، بۆچی بێدەنگن؟
مەولود دلشاد مەولود
بەرپرسی رۆشنبیری و راگەیاندنی تۆری رێكخراوە ناحكومییەكانی سۆران









