بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا :
سیاسەتی واشنتن لەبارەی عێراق ئەوە دەخوازێ حکومەتێک لەو وڵاتەدا هەبێت “بەشێوەیەکی کاریگەر و بە رێزەوە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان” کاربکات.
بهرپرسهكه ههروهها گوتی جاری رابردوو کە مالیکی لە دەسەڵات بوو، ئەو وڵاتە (عێراق) کەوتە نێو هەژار و پشێوی تەواوە. نابێ رێگە بدرێ ئەوە رووبداتەوە. ئەگەر (مالیکی) هەڵبژێردرێتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چی دیکە ئامادە نابێ یارمەتی عێراق بدات، ئەوەش بەهۆی سیاسەت و ئایدیۆلۆژیا ناژیرانەکانییەوە. ئەگەر ئێمە یارمەتی نەدەین، عێراق سفر دەرفەتی سەرکەوتن، خۆشگوزەرانی، یان ئازادی هەیە”.









