دەست بە دابەش کردنی زەوی دەکرێت لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران…

لە چوارچێوەی جێ بەجێکردنی بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، ڕۆژی چوارشەممە دەست بە دابەش کردنی زەوی دەکرێت لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران.

لە قۆناغی یەکەمدا لە سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی ڕواندز زیاتر لە 500 پارچە زەوی لە ڕێگەی تیروپشک دابەش دەکرێت بەسەر فەرمانبەرانی سنورەکە و لە قۆناغەکانی دواتردا بەردەوام دەبین لە دابەش کردنی زەوی لەو شارەوانیانەی نەخشەو زەویان دیاری کراوە بۆ هەموو ئەو فەرمانبەرانەی شایستەن بە وەرگرتنی زەوی و مەرجەکان دەیانگرێتەوە.