کچە پزیشیکێکی کورد بە گوللە کوژرا

زاری کرمانجی

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، مەهسا دێزفولیان کرماشانی، پزیشکی ددان و هاووڵاتیی کوردى تەمەن 39 ساڵ، دانیشتووی تاران، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە فەردیسی کەرەج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ئێران کوژرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، شوێنی کاری مەهسا دێزفولیان لە ستارخانی تاران بووە و یەکێک بووە لە پزیشکە ناوبانگ باشەکانی دانیشتووی تاران کە بێبەرانبەر چارەسەری ئەو نەخۆشانەی کردووە کە توانای داراییان نەبووە.