تەنیا کوردایەتى و ئیرادەیەکى بەهێز
رێبوار حەمەلاو شوانى
دوژمنان وداگیرکەرانى کوردستان لە دوێنى و ئەمڕۆشدا هەموو جۆرە سیناریۆ و چەک و تۆمەبەستینێک لە دژى گەلى کورد بەکارهێناوە ، جۆرها تاوان و ستەمکاریی و کارى نامرۆڤانەیان پەیرەو کردووە تا هەمیشە ئەم نەتەوەیە لە ژێر چەپۆک و داگیرکارییدا بمێنێتەوە و هەرگیز نەبێتەوە بەخاوەن خاک و جوگرافیایی خۆى ؛ بەرامبەر هەموو ئەو تاوانانە بەرامبەر بەکوردوکوردستان ، بەڵام گەلى کورد بەوپەرى مرۆڤدۆستى و ئاشیتخوازى و ڕوحییەتى پێکەوەژیان مامەڵەى کردووە و هەرگیز کێشەى ئایینى و مەزهەبى و خواپەرستى نەبووە بەڵکو زۆر بەجوانى خواپەرستى کردووە ، چونکە پرس و دۆزى کورد تەنیا نەتەوەیی و خاکە ، بەڵام دوژمنان وناحەزان هەمیشە ویستیان بەڕێگەجیاوازەوە ئەو پرسە بشوێنن و چوارچێوەی ئایینى و فاشیزمى پێبدەن ، کوشتنى کچان وئەنفالکردن و بڕینى کەزى و پرچى کچان و ئافرەتانى کورد ، درێژەپێدەرى هەمان زێهنیەتى دیکتاتۆرەکانى پێش خۆیانە کە چۆن هەزاران ڕۆڵەى کوردستانیان زیندەبەچاڵ و شوێن بزرکرد لە ناو بیابانەکان شەهید کرد ، ئەوەش ئەوپەرى سووکایەتى نەک تەنیا بە کوردوکوردستان بەڵکو بە ڕێزى مرۆڤایەتى
ئەوەى لەرابردووى ناوچەکە و عێراق و ئێستاى سووریا لە ژێر هەر ناو و سیناریۆیەک دەگوزەرێت بەرامبەر بە گەلى کورد و بەناوى ئایین و قورئان و ئینجا نەوتەوەیی سەردەست و لە ژێر پەردەى برایەتى گەلان بە هەموو شێوەیەک هەوڵێکە بۆ شەرعییەدان و رەوایدان بە چەوساندنەوە و ستەمکارى و درێژەپێدانى ستەمکارى و داگیرکارى لەسەر خاک و نیشتیمانى کوردستان ؛ ئەم زێهینیەتە فاشیزمە رۆژێک کورد دەکەنە جنۆکە و رۆژێکى دیکە کافر و رۆژێکى دیکەش تێکدەر و جودا خواز، لەکاتێکدا گەلى کورد لە هەموو ڕوویەکەوە لە خواپەرستى و خۆشەویستى بۆ خاک و پێکەوەژیان لەگەڵ هەموو نەتەوە و ئایین و ئایینزاکان لە ناوچەکەدا وێنەى نەبووە و نابێ ، ئەوانەى ئێستا ئایین و مەزهەب بۆ مەرامە شوومەکانیان بەکاردێنن ، خاوەن مێژووییەکى قێزەوەنن لە خیانەتکردن و کوشتن و شەڕى تایفى و مەزهەبى و هیچ مرۆڤایەتى و یەکتر قبووڵکردن گەل و نەتەوەیەکى دیکەیان پێى رەوا نییە هەتا ئەگەر لەسەر خاک و نیشتیمانى خۆى بێت
ئێستا ئەو تاقم و گروپانە لە ژێر حکوومەتێکى فەرمى بەڵام بەهەمان زێهینیەتى داعش و تیرۆر و کوشتن و بەناوى ئایین و دروشمى فاشیزمى هێرش و کارى گەوجاندن دەکەن بەتایبەتى بەرامبەر بەگەلى کورد و وێرانکردن و تاڵانکردنى سەروماڵى کوردیان وەک دەستکەوتێک لەقەڵەم دەدەن ؛ بەڵام ئەمرۆ هەموو جیهان جگە لە نەزانەکان باش دەزانن ئەوەى بەرامبەر بە گەلى کورد لە رۆژئاواى کوردستان دەگوزەرێت تەنیا زێهنیەتێکى فاشیزمیە ، هیچ پەیوەندى بە ئایین و مەزهەبییەوە نییە بەڵام تەنیا پرسى ستەمکارییە بەرامبەر بە کوردوکوردستان
بۆیە ، ئەمرۆ گەلى کورد زۆر هوشیارە و دەبێ دوژمنانى کوردستان باش ئەو راستییە بزانن ، لە ژێر هیچ فشارى و سیناریۆ وگەلەکۆمەکییەدا کورد دەستبەردارى مافەرەواکانى و شوناس و بیروباوەرى نابێت ؛ پرسى رۆژئاواى کوردستانیش هەستى نیشتیمانپەوەرى و کوردپەوەرى و یەکدەنى و تەبایی و دەنگى کورد گەیاندە هەموو جیهان ، لە ئێستادا گەلى کورد لەسەر پرسە نیشتیمانى و نەتەوەییەکان لە هەمووکات زیاتر یەکدەنگتر و پاڵپشتى یەکترن ، ئەوەش بووەتە ئومێدێکى گەورە بۆ ئەوەى دۆزى گەلى کورد لە رۆژئاواى کوردستان بگاتە ئامانجەکانى ؛ هیچ سیناریۆ و پاساوێک بەناوى دین و پرسى دیکە ناتوانن هەستى کوردپەوەرى و خواپەرستى راستەقینەى گەلى کورد لاواز بکەن ، بۆیە ئەرکى هەموو کوردێکى بۆ پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان تەبا و یەکریز بن و بە ئیرادەیەکى بەهێزەوە بڕوانە ئاسۆ
وڵاتانى داگیرى وەک عەرەب،فارس، تورک ، دین وئایین و تایفە و نەتەوەکەیان بەکارهێناوە بۆ ستەمکارى و داگیرکردنى ماف و خاکى گەلێکى ستەملێکراوى وەک نەتەوەیی کورد ، دەیان جار هەوڵى ڕیشە کێشکردن و کۆمەڵکوژى و شێواندنى ناسنامە و تواندنەوەیان داوە .بەڵام پێچەوانەکەى گەلى کورد هەرگیز نە ئاین و نە نەتەوەکەى بۆ داگیرکارى و چەوساندنەوەى هیچ گەل و نەتەوەیەکى دیکە بەکار نەهێناوە ؛ بۆیە ئەمڕۆ رۆژ رۆژى کوردایەتییە ، دۆزى کورد و مافەکانى لە پێش هەموو بەرژوەندییەکى دیکەوەیە ، چونکە دوژمنان بەزییان بە کورد نایەتەوە ، ئێمە چیتر نابێت بێدەنگ بین ئەو یەکهێزى و یەکدەنگییە کاردانەوەى بەهێز لە دونیا لێ دروست دەبێ و کات کاتى کوردایەتیی و تەباییە لە پێناو گەیشتن بە مافەرەواکانمان









