هەرێمی کوردستان نموونەی حکوومڕانییەکی سەرکەوتوو لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
رێبوار حەمەلاو شوانی
شارەوانە نییە ،داگیرکەران و دوژمنانی کوردستان لە رابردوودا ئەو کاتانەی گەلی کورد دەستدایە چەکی شەڕەف لە پێناو ئازادی و ڕەتکردنەوەی بن دەستی لەهەموو لایەکەوە هەوڵی لەناوبردن وخامۆشکردن وبەلارێدابردنی کاروانی کوردایەتی یان دا ، نەخاسمە ئەمڕۆ گەلی کورد کە ،ماوەی زیاتر لە 33 ساڵە خاوەن دەسەڵاتی خۆجەیی وخۆبەڕێوەبردن و قەوارەیەکی یاسایی ودەستووری و دانپێنراوە ڕووبەرووی جۆرها پیلانگێری وکۆسپ و ئاستەنگ دەکرێتەوە بۆ ئەوەی لە گەشەسەندن و پێشکەوتن بیوەستێنن ،
وەک چۆن لەماوەی ساڵانی رابردوو و بە ئێستاشەوە ، چەندین کارت و سیناریۆ و هێرش و گەمارۆ و فشاریان بەرامبەر بە گەلی کورد و قەوارەی هەرێمی کوردستان بەکارهێنا و تا ئێستاش ئەو دژایەتیکردنانە بەردەوامیی هەیە بۆ ئەوەی کاروانی ئاوەدانی و گەیشتن بە ئامانجە گەورەکانی راوەستێنن
چونکە ناحەزانی ئەم گەل و قەوارەیە هەرگیز چاویان ڕووناکی و ئاوەدانی و سەقامگیری و ئاشتی و ئازادی کوردستان هەڵنایەت ، چونکە هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکانی ژیاندا پێشکەوتنی گەورە و بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە لە کەرتە جۆراوجۆرەکانی ژێرخانی کوردستاندا ، ئەوەش بە ئامانجی گەیشتن بە گەشەپێدان و باشترکردنی شێوازی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی کوردستان ، هەروەها پشتیوانی ئابووری ناوخۆیی و ڕاکێشانی بازرگان و وەربەرهێنانی بیانی ، ئەوەش وایکردووە ساڵ بە ساڵ هەرێمی کوردستان زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت و ئەو دەوڵەتە داگیرکەرانەی کوردستانیش کە دەیان ساڵە حکوومەتن نەگەنە ئاستی کوردستان ، بۆ ئەم قەوارەیە بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر بەرژوەندییە تایبەتییەکانی خۆیان لە ڕووی ئابووری و بوارەکانی دیکەشدا
هەر بۆیە ، دروستکردنی کێشەی ناوخۆیی بەرێگەی هەندێک کەس ولایەن و دواتر هێرش و پەلاماردان بە مووشەک و درۆن بۆ سەر کەرتی ئابووری و نەوت و غازی کوردستان و فشاری دارایی و دەروونی بۆ سەر حکوومەت و خەڵکی کوردستان نموونەیەکی دیار و بەرچاوی ئیرە و دوژمنانەیەتی ئەم گەل و نیشتیمانەیە تا ڕێگری لە گەشەسەندن و پێشکەوتنی بگیرێت , بەڵام لەگەل ئەوەشدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکانی ئابووری و خزمەتگوزاری و گەشتیاری و کارەبات و ئاو بەتایبەت پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە ببینووە کە سەرنجی دەخەینە سەر :
یەکەم ،، دروستکردنی چەندین پرۆژەی ستراتیژی لە بواری ڕێگەوبان هەر لە هەڵەبجەوە تا زاخۆ ، دروستکردنی شەقامی سپلیک خەلیفان لە ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران ، بەتایبەتی وەک پرۆژەیەکی ستراتیژی کە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەیەک دەبەستێتەوە ، ئاسانکاری تەواو بۆ گەشت و هاتوچۆی دانیشتیوان لەلایەک و لەلایەکی تریش بۆ خێراترکردنی گواستنەوە بازرگانییەکان دەکات و پشتیوانییەکی باشە بۆ زیاتر گەشەکردنی ئابووری کوردستان. هەروەها شەقامی ، گەزنە،پردی نوێ و ئۆتۆبانی کۆیە و چەندین ڕێگاوبانی دیکەی ستراتیژی و ئاماژەن بۆ پەرەپێدانی تۆڕی ڕێگاوبانەکانی کوردستان و بەستنەوەی شارەکان وباشترکردنی ڕێگاکانی هاتووچۆ ، جگە لە نوێژەکردنەوە و قیرتاوکردنی سەدان ڕێگە و شەقام و کە هەموویان فەراهەمکردنی ژێرخانێکی بەهێزن بۆ ئابووری و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان .
دووەم ،، پرۆژەی ڕووناکی ، یەکێکە لە هەنگاوە گرنگ و ستراتیژییەکانی حکوومەتی کوردستان لە بواری دابینکردنی کارەبای بەردەوام و متمانەپێکراو کە وابریارە تا کۆتایی ساڵی 2026 سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تێیدا سوودمەند بن و ئەو پرۆژەیە بەڕێگەی تەکنۆلۆژیانی سەردەمیانە و بۆ کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا و باشترکردنی کارایی وزەیە ، هەروەها ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ پاکبوونەوەی ژینگە و ڕێگریکردن لە نەخۆشی و بەهەدەرچوونی سامانێکی زۆر لە ئەنجامی بوونی هەزاران موەلیدەوە ، ئەوەش هەنگاوێکە بۆ باشترکردنی ژیانی هاووڵاتیان بە شێوازێکی باشتر
سێیەم ،، هەرێمی کوردستان لە ڕووی کەتی گەشتیارییەوە ، پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە بەشێوەیەک ساڵ بە ساڵ ژمارەی ئەو گەشتیارانەی کە روو لە شارەکانی کوردستان دەکەن ئاستێکی پێوانەیی تۆمار دەکات ، ئەوەش کاریگەری باشی دەبێت لە سەر رەوش و ژیانی ئابووری و گەشەسەندنی کوردستان لە گشت بوارەکاندا و بەتایبەتی دروستکردنی چەند پرۆژەی ستراتیژی لەو بوارەدا هۆکارە بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی گەشتیاری کوردستان ، لەڕێگەی دورستکردنی هۆتێڵی مودێرن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و ناساندنی کەلتوور و مێژوو و شوێنەوارەکانی کوردستان بە گەشتیارانی دەرەکی و ناوخۆیی
چوارەم ،، لەبواری ئاسایشی خۆراک و ئاو بۆ ئێستا وداهاتوو ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێگەی پلانی ستراتیژی و دروستکردنی چەند سایلۆ بۆ پاشکەوتکردن گەنمی جوتیاران و ئینجا شوێنکی تایبەت بۆ هەڵگرتنی بەروبوومی جوتیاران و دواتر بە بازارکردنیان لە وڵاتانی ناوچەکە سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە
پێنجەم ،، لەوباری ئاسایشی ئاودا ، چەندین بەنداوی گەورە و پۆندی لە ناوچەکانی کوردستان دروستکردووە ، لە نێویاندا ، بەنداوی گۆمەسپیان ، جۆمرۆکا، بەستۆرا، جێدۆین کە هەموویان یارمەتیدەرن بۆ هەڵگرتن و پاراستی ئاو و دابینکردنی ئاو بۆ شارەکانی کوردستان و هەنگاوکیشە بۆ باشترکردنی تەندروستی و پاکوخاوێنی لە شاروگوندەکان
لەگەڵ هەموو ئەو هەنگاونانەی حکوومەتی کوردستان لە گشت بوارەکانی خزمەتگوزارییدا ، بەڵام دەسەڵاتدارانی عێراق دەیان سزا و گەمارۆ و فشاری سیاسی و ئابوورییان بەسەر هەرێمی کوردستان سەپاندووە ، لە نێویاندا بڕینی بودجەی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزارییەکان بۆ هەرێمی کوردستان ، ئەمەش وەک لەسەرەرەوە ئاماژەمان پێکرد ، دروستکردنی بەربەستە لەبەردەم پێشکەوتنی ئابووری و سیاسی هەرێمی کوردستان ، هەروەها کارتێکی سیاسی و ئامرازێکی گوشاری ناوخۆیییە بەکاردەهێنرێت ، بەتایبەت رەوشی ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق لە رووی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی لەوپەری خراپیدایە و ئەو گەمارۆ و فشارانە بۆ شاردنەوەی شکست









