پۆلیسی زاخۆ، خنكانی كچێكی تەمەن 18 ساڵی لە ڕووباری خابووردا ڕاگەیاند
پۆلیسی زاخۆ، خنكانی كچێكی تەمەن 18 ساڵی لە ڕووباری خابووردا ڕاگەیاند و دەشڵێت، دانیشتووی شنگالە و لە گوندی جەمشكۆ خنكاوە.
ئەمڕۆ شەممە 26ی 7ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ بڵاوی كردەوە، كە كچێكی تەمەن 18 ساڵا بەناوی (س. س. ش) كە دانیشتووی شنگالە لە ڕووباری خابووردا لە نزیك گوندی جەمشكۆ خنكا.
دوای ڕووداوەكەش، تەرمی كچەكە دەرهێنراوە و ڕەوانەی پزیشكی دادی زاخۆ كراوە و لێكۆڵینەوەش لە بنكەی پۆلیسی سێمێلكا دەستی پێكرد.
پۆلیسی زاخۆ دەشڵێت: “بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو ڕووداوە لە بنكەی پۆلیسی نەخۆشخانە بەپێی مادەی 350 لە یاسای سزادان كراوەتەوە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، ئەو كچە لە دانیشتووی كۆمەڵگەی سیبا شێخ خدرە لە شنگال و بۆ كاركردن لە زەوییەكانی چێنراو بە پەتاتە ڕووی لە گوندی جەمشكۆ كردووە، بەڵام بەهۆی گەرماوە بۆ خۆفێنكردنەوە چووەتە ناو ڕووباری خابوور و بەو هۆیەوە خنكاوە.









