(٢٥)ـــی ئەیلوول یادی دەنگی کوردستان یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی

غــەیــدا بـێـرۆخـی…. مامۆستای زانـکـۆ

(٢٥)ــی ئەیلوولی (٢٠١٧) ڕۆژێکی تایبەتە لە مێژووی هاوچەرخی کوردستان ڕۆژێک کە خەڵـــکی کوردســـتان بە دەنــگی خۆیـــان بەشداریان لە پرۆسەیەکی مێـــژووی کرد و ئارەزوو و دیـــدگای خۆیان بۆ داهاتووی سیاسیی کوردستان دەربڕی.

لەو ڕۆژەدا سندوقەکانی دەنگدان بوونە شوێنی دەربڕینی دەنگی هاوڵاتیان دەنگێک کە لە پشتەوەی مێژوویەکی درێژ و خەبـات و قوربانیدان وهیوای ئاشتی و داواکاریی بۆ داهاتوویەکی باشتر.

ئەنجامی ڕیفراندۆمەکە نیشانی دا کە زۆرینەی ئەو دەنگدەرانەی بەشدارییان کــــردبوو، دەنـــگیان بە «بەڵێ» دا. بـــەڵام ڕووداوە سیاسییەکانی دوای ڕیفراندۆم بوونە هۆی ئەوەی پرۆســەکە بە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ کۆتایی نەیەت.

لەگەڵ ئەوەشدا (٢٥)ــی ئەیلوول بووە بە بەشـێک لە بیرەوەریی سیاسیی کوردستان و ڕۆژێک بۆ بیرکردنەوە لە مانای دەنگدان و مافی دیاری کردنی چارەنووس و دیموکراسیـەت و یەکگرتوویی یەککریزی وتێگەیشــتن لە گرنگــی گفتــوگۆ بۆ چارەســەرکردنی کێشەکان.

دەرئەنجامی ئەرێنی ریفراندۆم وەکو کارتێکی فشـارە لە گیرفــانی هەموو کوردێکی خاوەن شەرەف و کەرامەت دایە، ئەگەر خیانەتی ناوخۆیی نەبوایــە ئێســتا خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆیی خــۆمان بوین.

٢٥ی ئەیلوول تەنها ڕۆژی دەنگدان نی یە بەڵکو بەشێکە لە مێژووی دەنگی گەلێک کە ویستی داهاتووی خۆی بە هۆشیـــاری و ئاشتــی دیاری بکات. هیوای سەقامگیری و ئاشتی و داهاتوویەکی باشـــتـر بۆکوردستان.