لە ڕیفراندۆم تا سەربەخۆیی, ئەو ڕێگایەی هێشتا بەردەوامه
ئه‌حمه‌د گلی
ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەسەرکەووتویی و بەرێبەرایەتیی مەیدانیی جه‌نابی ( سەرۆک بارزانی ) دەستکەوتێکی مەزنە لە مێژووی نەتەوەی کورددا, ئه‌و فاكته‌رانه‌ی هۆكار و پاڵنه‌ر بوون بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، ئێستاش هه‌مان فاكته‌ر هەن و ده‌بینین عه‌قڵییه‌تی حكوومه‌تی عێراق، هه‌مان عه‌قڵییه‌تی شۆڤێنی و ناوه‌ندگه‌راییه كه باوه‌ڕی به مافی پێكهاته‌كانی دیکەی عێراق نیه.
ڕیفراندۆم ویستی کوردی کردە دەنگێکی ڕوون و پرسیارێکی سیاسیی گەورەی کردە پرسیارێکی ڕاستەوخۆ بۆ خەڵک, ئایا دەیانەوێت کوردستان ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟
گرنگی ڕیفراندۆم لێره‌دایە، چونکە پرسی سەربەخۆیی تەنها لە دەستی حیزب و گروپ و هێزەکان و دامەزراوە سیاسییەکاندا نەما، بەڵکو بووە دەنگی تاكی كورد.
گرنگه تاكی كورد چاوكراوه و خوێندنه‌وه‌ی دروستی هه‌بێت, ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم فاكته‌ری تێكدانی نێوماڵی كوردی و ئه‌م دۆخه ناله‌باره نیه, وه‌ک ئەوەی هه‌ندێ لایه‌نی خۆفرۆش بانگه‌شه‌ی بۆده‌كه‌ن، به‌ڵكوو پێویستییه‌كی مێژوویی و یاسایی و مافێكی ڕەوای گه‌لی كوردە و پرسی کوردی خستە ناو گفتوگۆی نێودەوڵەتی, ڕیفراندۆم وای کرد پرسیاری ( چارەنووسی کورد ) دووبارە بە شێوەیەکی ڕوون بخرێتە بەردەم بەغدا و دراوسێکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
كاتێك سه‌یری ده‌ره‌نجامه‌كان دەكه‌ین، كۆی جووڵه سیاسییه‌كانی ئێستاش هه‌مان واتا ده‌دەن، له‌دوای ( ٩ ) ساڵ له خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ری به‌شێكی ینک، كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا وه‌ك خۆیانن و خه‌ڵكی كوردستان هێشتا بڕیاری بڕینی بودجه و مووچه‌ی له‌سه‌ر به‌رده‌وامه و زیاتر خراوه‌ته ژێر ئابڵووقه‌ی ئابوورییەوە!
ئەوە ڕیفراندۆم نیە هەرێمی کوردستان باجی بدات، به‌ڵكوو بەدەست هه‌مان عه‌قڵییه‌تی شۆڤێنییەوە کورد ده‌ناڵێنێت كه له عێراقدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت و بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی هێنایه ئاراوه, هه‌روه‌ك چۆن ده‌بینین سه‌ره‌ڕای ڕه‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌رجه خنكێنه‌ره داراییە‌كانی حكوومه‌تی عێراق، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ئێستاش ئاماده‌نین ماف و شایسته داراییه‌كانی كوردستان به‌پێی ده‌ستوور و سه‌رژمێری ساڵی (٢٠٢٤ ) كه‌رێژه‌ی كورد ١٤.١ / له‌عێراقدا بده‌ن و هه‌مان عه‌قڵییه‌تی شۆڤێنی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.
عێراق ڕۆژانه ١,٢٠٠,٠٠٠ به‌رمیل نه‌وت بۆ پالاوگه‌نانی دابین ده‌كات جگه له‌هه‌رێمی كوردستان, كه‌چی ٥٠,٠٠٠ په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ كوردستان دیاریكراوه, به‌كرێگیراو خۆفرۆشه ناوخۆیه‌كان داوای ڕاده‌ست كردنی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن!
له‌كاتێكدا ده‌بێت شه‌ری زیادكردنی پشكی كوردستان بكه‌ن به‌پێی سه‌رژمێری ساڵی (٢٠٢٤),
عێراق له ١,٢٠٠,٠٠٠ به‌رمیل ٣٢,٠٠٠ لیتر به‌رهه‌م ده‌هێنێت, داواده‌كات كوردستان له ٥٠,٠٠٠ به‌رمیل ٦,٧٠٠,٠٠٠ لیتر بۆ پێداویستی ناوخۆ دابین بكات, په‌رله‌مانتاره خۆفرۆشه ناوخۆیه‌كانیش چه‌پله‌ی بۆ لێده‌ده‌ن !
ئه‌مه به‌رنامه‌و پیلانی عێراقی شۆڤێنیه بۆ خنكاندی كوردستان و دروستكردنی ئاژاوه‌گێری و له‌تكردنی نێوماڵی كوردی.
ده‌بێت كورد بزانێت دوژمن هه‌میشه له‌پیلانگێڕیدایه و سیاسه‌تی عێراق هه‌وڵدانه بۆ نزمكردنەوەی خواستی تاكی كورد و بچووكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له لایه‌كی دیكە پارچه‌كردنی ناوماڵی كوردی، هه‌تاڕاده‌یه‌كی زۆریش سه‌ركه‌وتووبووه, به‌و پێیه‌ی ئێستا هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌رچی هه‌یه ڕاده‌ستی عێراق بكرێت وەک ئەوەی کورد شۆرش و خەباتی بۆ ئەوە کردبێت دووبارە لەژێر سایەو رەحمەتی حکومەتی عێراق بژێت!
هه‌روه‌ها نابێت تاكی كورد وا بڕوانێت كە ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ئه‌و ڕه‌وشه‌ی ئێستای هێناوه‌ته ئاراوه به‌تایبه‌ت له كه‌ركووک و ناوچه كوردستانیه داگیركراوه‌كان, به‌ڵكوو ده‌بێت نیگه‌رانبێت له تێڕوانین و سایكۆلۆژیایی هه‌ندێک لایه‌نی كوردی, كه هیچ باوه‌ڕیان به سه‌ربه‌خۆبوونی كورد نیه و هه‌میشه بانگه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ ژێرده‌سته‌یی ده‌كه‌ن و ڕه‌وایه‌تی به‌و عه‌قڵییه‌ته شۆڤێنییه‌ی به‌غدا ده‌ده‌ن، كه هه‌میشه له هه‌وڵی بچووككردنه‌وه و لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستانه.
نۆیەمین ساڵیادی ڕێفراندۆمە مەزنەکەی گه‌لی کوردستان پیرۆز بێت له ڕابەری نەتەوەیی جه‌نابی ( سەرۆک بارزانی )و هەموو کوردێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر.









