سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لەو قوتابییەی زانکۆ کرد کە لە چین بەهۆی دەستپاکییەوە سکۆلەرشیپی پێبەخشرا
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لەو قوتابییەی زانکۆ کرد کە لە چین بەهۆی دەستپاکییەوە سکۆلەرشیپی پێبەخشرا و لە کرێی یەک ساڵی هەموو پارەکانی ترى خۆشبوون
سامان عەبدوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند دەستپاکی قوتابییەکی زانکۆی سەلاحەدین لە چین سەرنجی بەرپرسانی زانکۆی ڕاکێشا و وایکرد لە سەرجەم کرێی خوێندنەکەی خۆشبن.
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٧ـی ٨ـی ٢٠٢٦ “ پ.د.کامەران یونس محمدامین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەڕێوەبەر و سەرۆکی بەشی چینی پێشوازی لە “ شاد علی ” قوتابی بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەلاحەدین کرد.
جێگای باسە قوتابی ناوبراو دوای ئەوەی بۆ خولێک سەردانی زانکۆی “ دالیان بۆ زمانە بیانییەکانی “ لە چین کرد و لەوێ دوو پارچە زێڕی لە بەشەناوەخۆیی لە شوێنی جلوبەرگ شوشتن دۆزییەوە و گەڕاندیەوە بۆ بەرپرسانی زانکۆ، ئەمەش بووە جێگای سەرسوڕمانی سەرجەم بەرپرسانی زانکۆ و وایکرد سکۆلەرشیپی پێببەخشن و لە کرێی ساڵێکی خۆشبن و مانگانە نزیکەی ٣٠٠ دۆلاری پێبدەن .
بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بانگهێشتی کرد و مەدالیای ڕێز و دەستپاکی زانکۆی پێبەخشی .









