عەلی زەیدی پیرۆزبایی 80یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دەکات و جەخت لە کاری هاوبەش دەکاتەوە
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس”، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرکردایەتی، ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بەبۆنەی 80یەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیانەوە و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن.
زەیدی لە پەیامەکەیدا، تیشکی خستووەتە سەر ڕێبازی سیاسیی پارتی و بەشدارییە گرنگەکانی لە ژیانی نیشتمانیدا هاوشان لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دیکەی عێراقدا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوونی کاری هاوبەش کردەوە بۆ چەسپاندنی هاوبەشی لە نیشتماندا، پتەوکردنی سەقامگیری، پاراستنی یەکڕیزی و سەروەریی خاکی عێراق، لە پێناو بونیادنانی ئایندەیەک کە خواست و ئامانجەکانی سەرجەم هاووڵاتییانی وڵاتەکە بەدیبهێنێت.









