پەیامێک بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و کاک پاڤڵ :
پەیامێک بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و کاک پاڤڵ :
جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و کاک پاڤل پێویستە بە سیاسەتێکی دبلۆماسیانە لەگەڵ ئەمریکاو بەریتانیا دەست پێ بکەن
ئەم سیاسەتە هەواڵێکی زۆر کوشندە دەبێت بۆ هەموو دوژمنانی هەرچوارپارچەی کوردستان ، بەم شێوەیە گەلی باشور دوبارە شوناسمانە بونیاد دەنێتەوە ! ،
پێویستە پارتی ویەکیتی دەست بەجێ کۆنگرەی نەتەوەیی ڕێک خەن و سوپای ( ڕزگاری نیشتمانی ) دروست کەن ، ببنە هێزی سەرەکی لە نێوان شیعەو سوننە و ڕێکەوتنی ئەمنی و ئابوری و ستراتیژی و لۆجستی لەگەڵ ئەمریکاو ئیسرائیل و بەریتانیا دروست کەن ، بەپەلە ! جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی” بکەوێتە جوڵەی دبلۆماسی چڕ و پڕ لە سیاست بۆ بەریتانیاو ئەمریکا ، وە بەنێوەند گیری فەرەنساش لەگەڵ ئیسرائیل هاوپەیمانی سازبکات. پێویستە دوژمنی دوژمنەکانمان بکەینە دۆست و هاو پەیمان چونکە سیاسەت هێزو بەرژەوەندیە ، .تکایە بجوڵێن، چونکە مێژوو دوبارەنابێتەوەو گەلی کوردیش ئاماددەیە بۆ ئەو هاوکێشەیە وەک پشتیوانی سەربازی و ماددی ، مەرگ بۆ شۆڤێنیزمی تورک و عەرەب و عەجەم..بژی دەوڵەتی کوردی”! ،
ماوەیەکی تر جوگرافیای ناوچە هێز دەگۆڕێ!!
گۆڕانێکی گەورەو فراوان بەڕێوەیە دوای لەناوبردنی ڕژێمی سوریا ، ئێران یەک ئامانجی ستراتیژی هەیە! ئەویش ئەوەیە کە شیعە لە خۆرهەڵات عێراق و لوبنان و سوریا و یەمەن کۆتایی پێ دێنن و ناوچەکە دابەش دەکرێتەوە بەسەر ئەوروپاو ئەمریکاو بەقازانجی ئیسرائیل و هەندێ هێزو کەمایەتی،کەهێشتا دەوڵەت نەتەوەیان پێک نەهێناوە..!.
ئیدی ئەمە دوا هەلی (نەتەوەی کوردە) لە ٢٠٢٦ دا نەخشەی دێگەڵەو سایکس بیکۆ ، هەڵنەوەشێنێتەوە ، باشوریش دەکەوێتە بەرمەترسی و (گۆڕانی هێز) لە خۆرهەڵاتی ناوین ! ،
جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی” جەنابتان سەرۆکی گەلی کوردن هەر بۆیە لە همبەر ئەمەدا گەل یەک دەنگ و یەک ڕەنگ و یە ک دروشمە!!.. ئاشکرایە ناوچەکانی دوژمنانی فارس و عەرەب لە لوتکەی لاوازیدان و تورکیا لە بەردەم کودەتاو گۆڕانیکی ناخۆیی و ئیقلیمی ترسناکدا دەژی و ئیسرائیل و یۆنان و قوبرس سنوری دەریایان ئابڵوقەداوە..! ئەحمەد شەرعی تیرۆریست وەک تاکتیکی سیاسی دەست لەخاک و دروشمی هەڵدەگرێ بۆ خۆ سەپاندن و درووست کردنەوەی دەوڵەت نەتەوەی عەرەبی لەبەرامبەر دوژمنی ئەبەدی خۆی ، بۆیە کاتی قۆزێتەوەی ئەم هەلەیە! کاتی کۆکردنەوەی هێزو بەرنامەو هەواڵگری و هاوپەیمانی یە لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمە لەگەڵ یاری چی یە سەرەکی یەکان ، دەبێت لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکاو بەریتانیا،.هاوپەیمانی ئەمنی و سەربازی و ئابوری ستراتیژی درێژخایەن مۆربکرێ!..
یاریە کاتیەکانی تورک و شەرع بەناوی ئاشتی تەنیا بۆ ساردکردنەوەی گەلی یەگرتومان و گۆڕانە ئیقلیمی و جیهانی یەکەیە و دواتر جینۆساید و ئەنفالە..!..
ڕوسیا ئۆکرانیا و دەریایی ڕەشی پێ دەفرۆشرێ و خۆرهەڵاتی ناوین دەبێتە بنکەی ستراتیژی،ئەمریکاو ئیسرائیل و بەریتانیا،لەڕوی ئابوری و جوگرافی و بنکەی سەربازی یەوە، تا ساڵی ٢٠٣٠ ،گۆڕانی جوگرافیای سیاسی حەتمیە و دەبێ سەرکردەکانی کورد دەست بەجێ کۆنگرەی نەتەوەیی و سوپای ڕزگاری نیشتمانی لەباشورو دەستور سازبکەن ،. لە خۆرهەڵاتیش” بەهەمان شێوە حزبی (کۆمەڵە و دیموکرات) واز لەئایدۆلۆژیای خوازراو بێنن و سوپای ڕزگاری نەتەوەیی سازبکەن و لە نێوکۆنگرەی نەتەوەیی هەموو بە یەک دەنگ لە پێناو گەلی کورد بۆ یەک جار لەمێژوودا !.
کازیوە محمد خطاط









