( شێخ بابۆ سەرکردەیەک پڕ بە باڵای نیشتمان و ناوێک بۆ هەموو وەرزەکانی دڵسۆزی )
لوقمان عوسمان گه ڵاڵی
کاتێک باس لە جوانیی پەروەردەی ماڵی بارزان و شکۆی ئەو ڕێبازە پیرۆزە دەکەین ڕاستەوخۆ سیمای سەرکردەیەکی گەنج و خەمخۆر وەک شێخ بابۆ دێتە بەرچاومان کە تەواوی ژیانی بۆ خزمەتی خەڵک و نیشتمان تەرخان کردووە و بووەتە هێمای ئەمەکداری و هەڵگری مەشخەڵی ڕێبازی بارزانی نەمر چونکە ئەو تەنها هەڵگری ناوە پیرۆزەکەی جەنابی مەلا مستەفا بارزانی نییە بەڵکو لە ڕەفتار و کرداردا بووەتە ئاوێنەی ڕەوشتە بەرزەکانی باپیری و وەک سەرکردەیەک لە ناو خەڵک سنووری نێوان سەرکردە و جەماوەری سڕیوەتەوە و لە غەمی هەژاراندا نیشتمانپەروەرێکی دڵسۆز و لە شادییەکانیاندا برایەکی میهرەبان و لە گۆڕەپانی کاردا ئەندازیاری ئاوەدانییە و خزمەتە بەردەوامەکانی لە سنووری سۆران و بارزان و دەوروبەری هەولێر گەواهیدەری ئەو ڕاستییەن کە ئەو جێی ئومێدی ئەمڕۆ و گەرەنتی داهاتوویەکی گەشترە بۆ لاوان و تەواوی کۆمەڵگە ، هەر وەک چۆن جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی باسی لەدایکبوونی ده کات که له به رخۆشه ویستی وگە وره یی زیندوو هێشتنە وە ی ناوی باوک ناومان نا مەلا مستەفا ، ئەمڕۆ ئەو ناوە بووەتە ناسنامەی سادەیی و دادپەروەری و خزمەتکردنی بێباکانەی هاووڵاتیان و وەک چیا ئاسا لە نێوان شکۆی ڕابردوو و ئومێدی ئایندەدا دەدرەوشێتەوە و نەوەی وەفاداری ئەو ڕێبازەیە کە خزمەتکردنی خەڵک تێیدا پیرۆزترین ئەرکە.









