وێنای سه‌رۆك بارزانی لەئاژانسێکی ئەمەریکی
🔴كارزان سه‌باح هه‌ورامی
🟣تادێت گه‌وره‌یی و به‌هێزی و كاریزامایی سه‌رۆك بارزانی له ئاستی جیهاندا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌رۆك بارزانی به سه‌رۆكی ئاشتی و ره‌وانه‌وه‌ی گرژییه‌كان ناسێنراوه، له‌ماوه‌ی رابردوو بینیمان كه چۆن به‌هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستانی له ئاگری جه‌نگ پاراست، به‌شێك له‌دژه‌كان ده‌یانه‌وێت وێنای خراپ بۆ ئه‌و نه‌رم و نیانیه‌ی سه‌رۆك بارزانی بكه‌ن چ له ئاستی ناوخۆ یان ده‌ره‌وه،و پێیان وایه ئه‌م سیاسه‌ته سه‌رچاوه‌ی ترسه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه حیكمه‌تی مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆك بارزانی، دوور له هه‌ست و سۆرزو وروژاندن و گه‌رانه‌وه بۆ دیالۆگ وه‌ك خاڵی به‌هێزو وه‌رچه‌رخانه بۆ كۆی پرسه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست هه‌ر بۆیه ئه‌مه به‌هێزترین خاڵی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتییه بۆ كه‌سایه‌تی سه‌رۆك بارزانی له ناوچه‌یه‌كی پڕله‌جه‌نگ و گرفت.
🟣سه‌رۆك بارزانی ته‌نیا له‌روانگه‌ی ئه‌وه‌وه ترسی هه‌یه كه شه‌ری به‌وه‌كاله‌ت و به‌كارهێنانی توندوتیژی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و ئایینی ببێته شوێن گره‌وه‌ی ئاشتی و ئه‌و كاته ته‌واوی ناوچه‌كه به‌ئاگر ده‌سوتێتت، ئه‌مه‌ش بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر لۆژیك و ره‌وایه، دواجار بینیمان ئه‌و ئاراستانه‌ی كه دژایه‌تیشیان ده‌كرد ئێستا خۆیان داواده‌كه‌ن نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وانیش بكات سه‌رۆك بارزانی توانی پێناسه‌ی توندوتیژی و جه‌نگ بگۆرێت بۆ لۆژیكی گفتووگۆ و لێگه‌یشتن كه به‌هێزترین خاڵه له جیهانی ئێستادا كه ئاسته‌مه هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌ك بتوانێت ئه‌نجامی بدات .
🟣له چوار چێوه‌یه‌دا ماڵپەڕی مۆنیتەری ئەمریکی لە راپۆرتێک‌دا باس لە رۆڵی کاریگەری سەرۆک بارزانی، لە پرسەکانی تایبەت بە رۆژئاوای کوردستان دەکات. مۆنیتەر نووسیویەتی، سەرۆک بارزانی “وەک کەسایەتییەکی دیاری سیاسیی کورد لە جیهاندا رۆڵێکی گەورە دەگێڕێ و چەندین جار بە تەلەفۆن لەگەڵ ئەحمەد شەرع قسەی کردووە بۆ بەرگری لە مافەکانی کورد و پەیوەندییەکی تووندوتۆڵیشی لەگەڵ مەزڵووم کۆبانێ هەیە.”دوایین دیداری نێوانیان لە 6ـی شوبات لە هەولێر بوو، کە تێیدا مەزڵووم عەبدی جگە لە سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، چاوی بە ژان نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کەوت.
ئاژانسی مۆنیته‌ر به‌رگی بێ لایه‌ن بوونی له‌به‌رانبه‌ر گه‌وره‌یی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی لاداوه و وێنه راسته‌قینه‌كه‌ی سه‌رۆكی نیشانی جیهان داوه، ئه‌وان به‌و وێناكردنه ده‌ڵێن به‌جیهان: سه‌رۆكێك كه هیچ پۆستێكی فه‌رمی نییه، به‌ڵام به‌گه‌وره‌یی بیكردنه‌وه‌ی خۆی وه‌ك مه‌رجه‌عی كورد له ناوچه‌كه ده‌بێته فریادره‌سی ئاشتی و له‌هه‌ر شوێنێكی دونیا بابه‌تێك په‌یوه‌ندی به كورده‌وه هه‌بێت ده‌بێت سه‌رۆك بارزانی یه‌كلایی بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه هه‌میشه سه‌رۆك ده‌ڵێت: كورد باوه‌ڕی به شه‌ر نییه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسه‌كان و نایه‌وێت قه‌زیه‌كه‌ی به‌جه‌نگ چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵكو هێزی كورد له لێ بوردن و ئاشتی دایه.
🟣ئه‌م ره‌وته دیالۆگ و ئاشتیه‌ی سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵی بژاردووه، خه‌ریكه ده‌بێته كلتورێكی سیاسی مۆدێرن به ئاراسته‌ی ئه‌وه‌ی كه سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ش هه‌مان رێگا بگرنه‌به‌ر، كاتی خۆی سه‌رۆك بارزانی باسی له‌وه‌كرد كه دوای راپه‌رین به‌شێكی زۆری سه‌ربازه عێراقییه‌كان كه‌وتنه ده‌ست خه‌ڵكی كوردستان به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان ئاماده‌نه‌بوون بیان كوژن و به‌سه‌لامه‌تی گه‌رێنرانه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان، له كاتێكدا به‌سه‌دان هه‌زار كورد ئه‌نفال و كیمیاباران و زینده‌به‌چاڵكران به‌ده‌ستی سه‌ربازانی عێراق به‌ڵام كورد بیری له تۆڵه‌كردنه‌وه نه‌كردووه، ئه‌مه‌یه رێگای ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كه نه‌یهێشتووه پێكدادان له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كان رووبدات، هه‌روه‌ك سه‌رۆك بارزانی، له‌و باره‌وه ئاماژه‌ی پێكرد كه ترسی هه‌بووه له‌رووداوه‌كانی سوریا ببێته شه‌ری كورد و عه‌ره‌ب، واته ئه‌م گه‌له به‌رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی فاكته‌ری گرنگی ئاشتی بووە له ناوچه‌كه بۆیه ده‌بێت جیهان پێشوازی له‌و ره‌وته ئاشتی خوازه بكات، چونكه ساڵانێكی زۆر ئێمه له‌كوردستان جه‌نگی رژێمه‌كانی پێشووی عێراقمان كردووه و دواتر رۆڵمان هه‌بووه له بونیاد نانه‌وه‌ی عێراقی نوێ و جه‌نگی تیرۆرمان كردووه.









