کاتێک لێت ساردەبن تۆش بێدەنگبە
گەورەترین هەڵە ئەوەیە کەسێک لێت ساردبێتەوە تۆبە پرسیارو پاڕانەوە بچیتەلای
وونبە وسەرقاڵبە باشترین تۆڵە ئەوەیە کەنیشانی بدەیت بەبێ ئەویش زۆرباشیت کاتێک دەبینێت تۆسەرقاڵی ژیانی خۆتییت و چاوەڕێێ ئەوناکەیت مێشکی بەرامبەر تووشی دڵەڕاوکێ دەبێت و نرخ و بەهای تۆی بۆ دەردەکەوێت
هیچ پرسیارێک مەکە هەرگیز مەپرسە بۆ چی ساردبوویتەوە یان چیمکردووە ئەم پرسیارانە نیشانەی لاوازیە وبەرامبەر زیاتر لووت بەرزدەکات بێدەنگی تۆ وەکو ئاوێنەیەک وایە ڕێگەی بدە بالەناو ساردیەکەی خۆیدا بمێنێتەوەوە تامی نەبوونی تۆ بکات
هەمان پلەی گەرمی بەکاربێنە وەک چۆن مامەڵەت لەگەڵ دەکات ئاوا مامەڵەی لەگەڵ بکە ئەگەر ساردە تۆش سارد بە ئەگەر درەنگ وەڵام دەداتەوە تۆش درەنگ وەڵام بدەرەوە ڕێگە مەدە هەست بکات کەسارد بوونەوەی ئەو کاریگەری لەسەر میزاجی تۆ دەکات
ئەمیرە ئەنوەر









