ڕۆژی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان پیرۆزبێت


یادکردنەوەی رۆژی ٨ی مارس یەکێکە لە گرنگترین بۆنە مرۆییەکان و ڕۆژێکی تایبەتە بۆ ڕێزگرتن لە ئافرەتان و داننان بە ڕۆڵیان، بەرگریکردن لە مافەکانیان، و تیشک خستنە سەر ئەو ئاستەنگیانەی کە تا ئێستاش لە کۆمەڵگاکاندا ڕووبەڕووی ئافرەتان ئەبێتەوە ٨ی مارس تەنیا یادکردنەوەیەکی مێژوویی نییە بەڵکو هاوارێکی بەردەوامە دژی جیاکاری و توندوتیژی و دوورخستنەوە بانگەوازێکی جیهانییە بۆ ئەوەی ئافرەتان بکرێنە هاوبەشی ڕاستەقینە لە بنیاتنانی کۆمەڵگادا ئافرەت دایک و مامۆستا و بنیاتنەری نەوەکانە ئەوان نیوەی کۆمەڵگان و بەڕاستی ئەوانەن کە نیوەکەی تر پەروەردە دەکەن
ئاهەنگگێڕانی ڕاستەقینەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان تەنیا گوڵ و دیاری نییە، بەڵکو گۆڕینی ڕەفتار و پاڵپشتیکردن لە ئافرەتان لە ژیانی ڕۆژانەیان و ڕێزگرتن و بەرز نرخاندنی هەوڵەکانیانە هەموو ژنێک شایەنی ئەوەیە هەست بە سەلامەتی بکات دەنگی ببیسترێت و مرۆڤانە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت لەم ڕۆژە جیهانییەدا ڕێز ئەنێرین بۆ هەموو ئافرەتێکی کرێکار، بۆ دایک، مامۆستا، پزیشک، چالاکوان و قوتابی و بۆ هەر ئافرەتێک کە سەرەڕای سەختییەکان، هەوڵ دەدات بۆ خوڵقاندنی ژیانێکی باشتر بۆ خۆی و دەوروبەرەکەی.